عێراق هێزی‌ ئه‌منی‌ ره‌وانه‌ی‌ شاری‌ موسڵ ده‌كات
PM:03:52---07-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 1011 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئاسایشی‌ نیشتمانیی‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: ماوه‌یه‌كه‌ له‌ شاری‌ موسڵ هه‌ست به‌ جموجوڵی‌ پاشماوه‌ی‌ چه‌كدارانی‌ داعش ده‌كرێت، بۆیه‌ هێزێكی‌ تایبه‌ت ره‌وانه‌ی‌ شاره‌كه‌ كراوه‌، به‌ئامانجی‌ پاككردنه‌وه‌ی‌ له‌ تیرۆریستان.

به‌گوێره‌ی‌ راپۆرتێكی‌ ئاژانسی‌ ئه‌نادۆڵ: ماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژێكه‌ پاشماوه‌ی‌ تیرۆریستانی‌ داعش ‌و شانه‌ نوستوه‌كانی‌ ئه‌و رێكخراوه‌، له‌ به‌شی‌ باشوری‌ شاری‌ موسڵ هه‌ست به‌جموجوڵیان ده‌كرێت ‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كان زیادیان كردوه‌.

فه‌رمانده‌یه‌كی‌ ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ رونیكردۆته‌وه‌، به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان، ژماره‌یه‌ك پاشماوه‌ی‌ چه‌كدارانی‌ داعش دزه‌یان كردۆته‌وه‌ شاری‌ موسڵ  یان له‌ ده‌وروبه‌ری‌ شاره‌كه‌ خۆیان حه‌شار داوه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ پیلانگێڕیی‌ ‌و كرده‌وه‌ی‌ تیرۆریستی‌.

راشیگه‌یاندوه‌: حكومه‌تی‌ به‌غداد هێزێكی‌ تایبه‌تی‌ ره‌وانه‌ی‌ موسڵ كردوه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ پاككردنه‌وه‌ی‌ ته‌واوه‌تیی‌ شاره‌كه‌ له‌ پاشماوه‌كانی‌ داعش ‌و شانه‌ نوستوه‌كان، هه‌ڵمه‌تێكی‌ به‌رفراوانیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌ستی‌ پێكردوه‌.



عەبادی یاسای ئیمتیازاتی پەرلەمانتاران ڕەتدەکاتەوە
دوێنێ بەهۆی خۆپیشاندانەوە لەعێراق دوو خۆپیشاندەر کوژران
هادی عەمری:دەبێ هەمومان داوای لێبوردن لەگەلی خۆمان بکەین،و من یەکەم کەسم داوای لێبوردن دەکەم
تارق حەرب:پەرلەمان یاسایەکی بەنهێنی لەبەرژەوەندی پەرلەمانتاران دەرکردوە
بەهۆی تەقینەوەکانی کەرکوک ١١ هاوڵاتی بونە قوربانی
فوئاد مەعسوم مەرسومی سەرۆكایەتی بۆ خانەنشینكردنی سەرجەم پەرلەمانتارانی عێراقی دەركرد
وەزارەتی بەرگری عیراق ئاگاداریەکی بڵاوکردەوە
باری نائاسایی و قەدەغەی هاتوچۆ بەڕۆژ لە بەسرە هەڵگیرا
لیژنەی تایبەت بەکێشەکانی بەسرە چەند ڕاسپاردەیەک بۆ ئەنجومەنی وەزیران ئامادە دەکات
عەمید یەحیا زوبیدی:هیچ بڕیارێک بۆ کشانەوەمان لە کەرکوک و خورماتوو نیە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە