ئاڵا تاڵەبانی: ئەمە لێدوانی من نییە
PM:04:01---07-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 3618 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی یەکێتی ئاماژە بۆئەوەدەکات لێرەو لەوێ چەند لێدوانێك بەناوی بەندەوە بڵاو دەكرێتەوە كە هیچ بنەمایەكی ڕاستیان نیە و پراوپڕن لە وشەی ناڕاست و هەڵبەستراوو دورو نزیك هیچ پەیوەندیەكیان بە منەوە نیە

ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەمیای رونكردنەوەیەكدا نوسیویەتی" لێرەو لەوێ چەند لێدوانێك بەناوی بەندەوە بڵاو دەكرێتەوە كە هیچ بنەمایەكی ڕاستیان نیە و پراوپڕن لە وشەی ناڕاست و هەڵبەستراوو دورو نزیك هیچ پەیوەندیەكیان بە منەوە نیە".

هاوكات نوسیویشیەتی"بەندە تەنها لە پێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی تایبەتی خۆم كارو چالاكی و لێدوانەكانم بڵاو دەبێتەوەو لە هیچ ئەكاونتێكی تر بەرپرس نیم".

لە رونكردنەوەكەدا هاتووە"هەروەها چەند لێدوانێك بەناوی منەوە بڵاوكراوەتەوە سەبارەت بە پێشوازی سەرۆكی فەڕەنسا لە سەرۆكی حكومەتی هەرێم و جێگرەكەی، لێرەوە بەپێویستی دەزانم ئاماژە بەوە بدەم كە سەرجەمی ئەو هەواڵ و لێدوانانەی بەناوی منەوە بڵاو كراونەتەوە دورن لە ڕاستیە و بگرە بە پێچەوانەوە، پێشوازی سەرۆكی فەڕەنسا لە سەرۆكی هەرێم و جێگرەكەی مایەی خۆشحاڵیە و هیوادارم پەیوەندیەكانی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی درواسێ و جیهان بەرەو ئاسایی بونەوەو پەرەسەندنی زیاتریش بڕوات".



دواین زانیاری لەسەر دادگایکردنی دەمیرتاش
مەسعود بارزانی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکان دەکات
پارتی: بۆئەوەی هەڵبژاردن له‌كه‌دار نه‌بێت، نه‌رمیمان نوواندووه‌
دەستلەکارکێشانەوە لەناو گۆراندا بەرپرسانی باڵا دەگرێتەوە
نەوەی نوێ ئەنجامی هەڵبژاردنەكان رەتدەكاتەوە
پێشمەرگەیەک منداڵێکی خۆی بە ئۆتۆمبێل شێلا
یەکگرتوو: ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پەسەند ناکەین
وتەبێژی یەکێتی:ڕازین بەئەنجامەکانی هەڵبژاردن و دەرگامان بۆ گفتوگۆ کراوەیە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
خۆپیشاندانی خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی لە دهۆک دەستیپێکرد

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە