بروسک نێت بەبێ ئاگادارکردنەوە ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند له‌كاره‌كانیان ده‌رده‌كات
PM:04:06---07-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 1038 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
كۆمپانیایه‌كی بواری‌ ئینته‌رنێت له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌بیانووی‌ قه‌یرانی‌ داراییه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ كارمه‌نده‌كانی‌ له‌ كاره‌كانیان ده‌رده‌كات.

په‌یمان كه‌ریم یه‌كێك له‌وكارمه‌ندانه‌ی‌ له‌ كاره‌كه‌ی‌ دووخراوه‌ته‌وه‌ بۆ لڤین وتی "به‌هۆی‌ كه‌مبونه‌وه‌ی‌ ژماره‌ی‌ به‌شداربوه‌كانی‌ كۆمپانیای‌ بروسك نێت له‌ كۆی‌ 28 كارمه‌ند له‌ سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی بروسكنێتدا 9 كارمه‌ندی‌ له‌ كاره‌كانیان ده‌ركردوه‌ به‌بێ ڕه‌چاوكردنی‌ بارودۆخی‌ كارمه‌نده‌كان و هیچ پێوه‌رێكی‌ ئابوری‌ له‌به‌رچاو نه‌گیراوه‌"

لانه‌ قاسم یه‌كێكی‌ تر له‌ كارمه‌نده‌كانی‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌ وتی‌"له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند مانگی‌ ڕابردودا فرۆشی‌ بروسك نێت به‌رده‌وام له‌ كه‌مبونه‌وه‌دابوه‌ سه‌ره‌ڕای‌ زیادبونی‌ گله‌یی‌ به‌شداربوه‌كانی‌ له‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانیان به‌ڵام كۆمپانیا له‌جیاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ سیستمه‌كه‌ بگۆڕێت بۆ نه‌وه‌ی‌ چواره‌می‌ ئینته‌رنێت به‌ڵكو به‌هه‌مان كوالیتی‌ و به‌ ژماره‌یه‌كی‌ كه‌متری‌ كارمه‌ند و موچه‌یه‌كی‌ كه‌متریش درێژه‌ به‌ مانه‌وه‌ی‌ خۆی‌ ده‌دات".

لای‌ خۆیه‌وه‌ توانا قادر كارمه‌ندی‌ بێكاركراو له‌ بروسك نێت وتی‌ "كۆمپانیای‌ بروسك نێت كه‌ كۆمپانیایه‌كی‌ بیانیه‌ و به‌ پێی‌ یاسای‌ وه‌به‌ر هێنان له‌ ساڵی‌ 2005 ه‌وه‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ كارده‌كات له‌ ئێستادا چه‌ندین هه‌نگاوی‌ گرتۆته‌ به‌ر بۆ داپۆشینی‌ كێشه‌ داراییه‌كانی‌ و زیاتر له‌ دوو مانگه‌ ته‌نها نیو موچه‌ی‌ داوه‌ته‌ كارمه‌نده‌كانی‌ و له‌ ئێستاشدا 9 كارمه‌ندی‌ ناردۆتوه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ به‌بێ هێچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك یان قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یه‌ك".

به‌وته‌ی‌ توانا قادر "كێشه‌كانی‌ كۆمپانیای‌ بروسك نێت به‌م هه‌نگاوه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ كۆمپانیاكه‌ چاره‌سه‌ر نابێت و له‌ داهاتویه‌كی‌ زۆر نزیكدا زیانی‌ زیاتر به‌ر كارمه‌ند و به‌شداربوه‌كانیشی‌ ده‌كه‌وێت".

بروسك نێت كۆمپانیایه‌كی‌ تایبه‌ته‌ به‌ خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له‌ شاری‌ سلێمانی‌ و له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری‌ بیانیه‌وه‌ دامه‌زراوه‌ له‌ ئێستادا دوچاری‌ قه‌یرانێكی‌ قورسی‌ دارایی‌ هاتووه‌ و به‌ ناچاری‌ نزیكه‌ری‌ یه‌ك له‌سه‌ر سێی‌ كارمه‌نده‌كانی‌ ناردۆته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌.




دواین زانیاری لەسەر دادگایکردنی دەمیرتاش
مەسعود بارزانی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکان دەکات
پارتی: بۆئەوەی هەڵبژاردن له‌كه‌دار نه‌بێت، نه‌رمیمان نوواندووه‌
دەستلەکارکێشانەوە لەناو گۆراندا بەرپرسانی باڵا دەگرێتەوە
نەوەی نوێ ئەنجامی هەڵبژاردنەكان رەتدەكاتەوە
پێشمەرگەیەک منداڵێکی خۆی بە ئۆتۆمبێل شێلا
یەکگرتوو: ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پەسەند ناکەین
وتەبێژی یەکێتی:ڕازین بەئەنجامەکانی هەڵبژاردن و دەرگامان بۆ گفتوگۆ کراوەیە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
خۆپیشاندانی خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی لە دهۆک دەستیپێکرد

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە