مەرجەکانی عەبادی بۆ دانوستان بەڕەسمی گەیشتۆتە دەست بەرپرسانی هەرێم
PM:03:22---13-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 13920 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
نوسینگەی حەیدەر عەبادی بەڕەسمی بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی لەو مەرجانە ئاگادار کردۆتەوە کە حکومەتی عێراق بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکان هەیەتی و دەیەوێت هەرێمی کوردستان پێوەی پابەندبێت.

لەنامەیەکی ڕەسمیدا نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق حکومەتی هەریمی کوردستانی لەو پێشمەرجانە ئاگادار کردۆتەوە کە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان دەیەوێت حکومەتی هەرێمی کوردستان پێوەی پابەند بێت و هەندێ لایەنی سیاسیش لەهەریم ئاگاداری ئەو مەرجانەن کە ئەوانیش کۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنەوەی گۆڕانن کە لەسەردانی سروە عەبدولواحیدی سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان و ئەحمەدی حاجی ڕەشید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیدا بۆلای عەمار حەکیم ئەو مەرجانەیان پێڕاگەیەنراوە.

ئەومەرجانەش خۆی لە پینج داواکاریدا دەبینێتەوە کەبەبی ئەومەرجانە حکومەتی عێراق ئامادە نیە گفتوگۆ بکات.

یەکەم:هەڵوەشاندنەوەی ڕیفراندۆم بەشێوەیەکی ڕەسمی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە،وە پابەندبونی تەواو بە بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بەهەڵوەشاندنەوەی ڕیفراندۆم و پابەندبون بەهەڵوەشاندنەوەی سەرجەم لێکەوتە ودەرەنجامەکانی ڕیفراندۆم.

دووەم:رادەستکردنەوەی سەرجەم ئەو داهاتانەی کەسەر بە حکومەتی ئیتیحادیە بەپێی دەستوری عێراق.

سێیەم:هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی سەرجەم ئەو قەرزە ناوخۆیی ودەرەکیانەی لەسەر هەرێمی کوردستانە لەلایەن خودی هەرێمی کوردستانەوە،بەتایبەت قەرزی چوار ملیار دۆلاری تورکیا و قەرزەکانی ڕوسیا کەحکومەتی عێراق ئامادەنیە لەداهاتودا ئەو بەرپرسیارێتیە هەڵبگرێت.

چوارەم:ڕادەستکردنەوەی دەروازەی فیشخابور.

پێنجەم:حکومەتی عێراق پیشوازی لەهیچ شاندێکی حکومەتی هەرێم ناکات ئەگەر لەنوینەری هەر پێنج لایەنەکە پێکنەهاتبێ(پارت،یەکیتی،گۆڕان،یەکگرتوو،کۆمەڵ).

حکومەتی عێراقی لەدوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە رایگەیاند بەبی ئەو مەرجانە ئامادەنیە دانوستان لەگەڵ هەریمی کوردستان بکات.




کۆنگرەی نەتەوەیی کورد:پێویستە هەموو گەلی کورد هێرشەکانی تورکیا ڕسوا بکات
سبەینێ لیژنەی وردبینی عێراق دەگاتە هەولێر
وەزارەتی دارایی ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە
ڕۆحانی:دەبێت هەموو پێکهاتەکانی عێراق مافی خۆیان وەرگرن
یەکگرتوی ئیسلامی نیگەرانە لەهێرشەکانی تورکیا بۆسەر عەفرین
لەهەولێر گردبونەوەیەک بۆ پشتگیری لە عەفرین بەڕێوەچوو
نێچیرڤان بارزانی یەکەم دیداری لە تاران ئەنجامدا
کەشناسی ڕێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوی بڵاوکردەوە
تورکیا بەفڕۆکە بۆردومانی عەفرینی کرد
پێشمەرگەیەکی دیکە خۆی کوشت
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە