یەکێتی: ئەندازیاری هەڵڵوشینی قوتی خەڵکی نێردرایەوە دەرەوە
PM:04:21---14-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 8841 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان، رایدەگەیەنێت، حکومەت ھێشتا حساب بۆنارەزایی خەڵک ناکات، وادیسان بەکارێکی نادیارو ناڕوونی تری وەک ئەو ٦۷رۆژە"ئەو ئەندازیاری ھەڵلوشینی قووتی خەڵک و کوردستان وێرانکەرە"(ئاشتی ھەورامی)، ناردوویانەتە، دەرەوە.

سالار مەحمود، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، رایدەگەیەنێت"بەبێ ئەوەی وەڵامی ھەموو ئەوپرسیارانە بدەنەوە کە بەڕێکاری یاسایی ئاراستەی حکومەت کران، حکومەت ھێشتا ملھوڕانە حساب بۆ ناڕەزایی پەرلەمانتاران و خەڵک ناکات بۆیە نەیانھێنایە بەردەم پەرلەمان".

سالار مەحمود، دەشڵێت،"وادیسان بە کارێکی نادیارو ناڕوونی تری وەک ئەو ٦۷ رۆژە ئەو ئەندازیاری ھەڵلوشینی قووتی خەڵک و کوردستان وێرانکەرە ناردیانەوە دەرەوە، پێویستە فشارەکان لەکەناڵی جیاجیاوە بەردەوام بن.. تا گەیشتن بە ئاکامێک لەگەڵ ئەم حکومەتە".

دەقی نوسینەکەی سالار مەحمود:.

ئاشتی هەورامی بۆ هێنرایەوە؟

چۆن ناردیانەوە؟

دوای فشارێکی بەردەوامی پەرلەمان سەبارەت بە ناشەفافی دۆسیەکانی نەوت و چارەنووسی مووچەو داهاتە ونەکانی خەڵکی کوردستان. دوی ٦۷ رۆژ ئاشتی هەورامی هێنرایەوە. بەبڕیارێک لە رۆژێک دوای هاتنەوەی نەوتی خاوی کێڵگەی شێخانی بەتەواوی دا کۆمپانیایەکی بیانی لە جیاتی قەرزەکانی سەر کوردستان.

بەبێ ئەوەی وڵامی هەموو ئەو پرسیارانە بدەنەوە کە بەڕێکاری یاسایی ئاراستەی حکومەت کران.

حکومەت هێشتا ملهوڕانە حساب بۆ ناڕەزایی پەرلەمانتاران و خەڵک ناکات بۆیە نەیانهێنایە بەردەم پەرلەمان لەوانە( ئەو گوژمە پارانەی پێشوەخت وەرگیراوە لە بری فرۆشتنی نەوت چەندە؟ چیلێکراوە؟ (۲٥٠) هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمی رۆژانەی ئیستای هەرێمی کوردستانە، ئایا قەرزی تورکیای پێ دەدرێتەوە؟ یا کۆمپانیاکانی نەوت یا دەدرێتە عێراق؟ بۆچی وەزارەت زانیاریە داراییەکان بەگشتی و داهاتی فرۆشتنی نەوت ئاراستەی پەرلەمان نەکردوە؟ روبعە مووچەکەش چۆن دابین دەکەن؟ ئایا موچەی پێشمەرگەو پۆلیس کە سەرچاوەی ئارامین دەبڕن؟ بەم کارەش غەدرەکانتان بەردەوام دەکەن؟) سەرەڕای ئەم هەموو پرسیارە بێ وڵامانە،وا دیسان بە کارێکی نادیارو ناڕوونی تری وەک ئەو ٦۷ رۆژە ئەو ئەندازیاری هەڵلوشینی قووتی خەڵک و کوردستان وێرانکەرە ناردیانەوە دەرەوە!!!!

پێویستە فشارەکان لەکەناڵی جیاجیاوە بەردەوام بن.. تا گەیشتن بە ئاکامێک لەگەڵ ئەم حکومەتە..





کۆمسیۆن:کارتی دەنگدان تا سێ ڕۆژ بەرلە دەنگدان دابەش دەکرێت
"هاوکاریەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە بۆ دروستکردنی هێزێکە بەهێزتربێ لەسوپای عێراق "
هاتوچۆی هەولێر ئاگاداریەک بۆ شۆفێران بڵاودەکاتەوە
داوای جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی ڕۆژنامەنوسان دەکرێت
هاورێ تۆفیق:ئەوانەی کارتی بایۆمەتری و کارتەکەی ٢٠١٤یان نیە ناتوانن دەنگ بدەن
کەش و هەوای ئەمرۆ و سبەینێ
ئەمڕۆ ١٢٠ ساڵ بەسەر دەرچونی یەکەم رۆژنامەی کوردیدا تێدەپەڕێت
خۆپیشاندان لەسلێمانی و ڕانیە دەستیپێکرد
حکومەتی هەرێم بەبۆنەی رۆژی ڕۆژنامەگەری کوردیەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە
لەخورماتوو شیعەکان ڕێگری لەکورد دەکەن بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە