ئامانجی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەڵمانیا ئاشکرا کرا
PM:02:06---16-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 7939 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لەسەر بانگهێشتی فەرمی حکومەتی ئەڵمانیا دوشەممای داهاتوو نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا دەکات و ئامانجی سەردانەکەش گفتوگۆ کردنە لەبارەی کێشەکانی هەولێر و بەغدا و چارەسەر کردنی ناکۆکیەکان.

لە راگەیێندراوێکدا فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەجێندای سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی ئاشکرا کردووە و ڕایگەیاند نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ هەریەکە لە ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و زیگمار گابریێڵ وەزیری دەرەوە و هەروەها وەزیری بەرگری کۆدەبێتەوە.

لەکۆبونەوەکاندا باس لە پەیوەندیەکانی هەردولا و شەڕی داعش وە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەکرێت، هەروەها باس لەچارەسەرکردنی کێشەکان بە گفتوگۆ و دوپاتکردنەوەی هەڵوێستی هەرێمی کوردستان و ئامادەیی بۆ دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەکرێت.

شەوی ڕابردو ماڵپەڕی سەرەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند بەبانگهێشتی حکومەتی ئەڵمانیا ڕۆژی دوو شەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەرلین دەکات.




هەسەدە:لەڕوداوەکانی عەفریندا ڕوسیا خیانەتی لەکورد کرد
لاهور شێخ جەنگی: پرۆسەی ئاشتی زیندو بکەرەوە نەوەک هێرش بکەن
خوێندنی باڵا: ئەوانەی خۆپیشاندانیانکرد خوێندکار نەبوون
نێچیرڤان بارزانی:هیچ وادەیەک بۆکردنەوەی فڕۆکەخانەکان نیە
کۆمەڵ و گۆڕان داوای دانیشتنی نائاسایی پەرلەمان دەکەن بۆ پشتیوانی عەفرین
سلێمانی ... مۆڵەتی كاركردن بە مۆلیدەیەك دەدرێت
سبەینێ شاندیكی فڕۆكەوانی عێراق سەردانی هەرێم دەكات
باڵەخانەی پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان نۆژەن كرایەوە
مەسعود بارزانی: هێرشەکانی عفرین ڕابگرن
ماڵپەڕی ڕۆژنیوز هاک کرا
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە