"ئەگەر بارزانی ببینم دەڵێم بڕۆ سەر تەلەفزیۆن و بەڵێنەکەت ببەسەر"
PM:04:34---17-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 12791 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان باس لە هەڵوێستی یەکێتی دەکات بەرلە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و دەڵی لەگەڵ پارتی کۆبوینەوەو ماسعود بارزانی بەڵێنیدا کە ئەگەر ڕیفراندۆم شکستی هێنا دێمە سەر تەلەفزیۆن و دەڵێم یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم نەبووە.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەکاتی کۆبونەوەیەکی لەگەڵ مەڵبەندی سێی حیزبەکەی ڕایگەیاند بەرلە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ٢٣ی ئەیلولدا لەگەل بارزانیدا کۆبوینەوە و لەو کۆبونەوەیەدا بە مەکتەبی سیاسی پارتی و مەسعود بارزانیمان ڕاگەیاند کە وەک یەکێتی پێشوازی لەدەستپێشخەری وڵاتان دەکەین بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم، بەڵام مەسعود بارزانی ڕەتی کردەوە و وتی تازە درەنگ بوە و چۆن وەڵامی خەڵکی هەولێر و سلێمانی بدەمەوە.

وتی مەسعود بارزانی وتویەتی ئەگەر پێمبکرێت بەتەنها لەهەولێر و دهۆک ڕیفراندۆم ئەنجام دەدەم و خۆم بەرپرسیارێتی ئەنجامەکەی هەڵدەگرم،زیاتر دەڵێ لەوکاتەدا بارزانی داوای لێکردین وەک یەکێتی بەخەڵک نەڵێین دەنگ مەدەن بەڕیفراندۆم دواتر ئەگەر شکستم هێنا دێمە سەر تەلەفزیۆن و دەڵێم یەکێتی پێش ڕیفراندۆم هەڵوێستی لەگەڵ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمدا نەبووە.

وتیشی ئەگەر ئێستا بارزانی ببیمن پێیدەڵێم بێتە سەر تەلەفزیۆن و بەڵێنەکەی بباتەسەر.




کۆنگرەی نەتەوەیی کورد:پێویستە هەموو گەلی کورد هێرشەکانی تورکیا ڕسوا بکات
سبەینێ لیژنەی وردبینی عێراق دەگاتە هەولێر
وەزارەتی دارایی ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە
ڕۆحانی:دەبێت هەموو پێکهاتەکانی عێراق مافی خۆیان وەرگرن
یەکگرتوی ئیسلامی نیگەرانە لەهێرشەکانی تورکیا بۆسەر عەفرین
لەهەولێر گردبونەوەیەک بۆ پشتگیری لە عەفرین بەڕێوەچوو
نێچیرڤان بارزانی یەکەم دیداری لە تاران ئەنجامدا
کەشناسی ڕێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوی بڵاوکردەوە
تورکیا بەفڕۆکە بۆردومانی عەفرینی کرد
پێشمەرگەیەکی دیکە خۆی کوشت
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە