بەرهەم ساڵەح: باهاوپەیمان بین بۆ دادپەروەری و پشتگیری پێشمەرگە
PM:06:45---17-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 1577 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
بەرهەم ساڵح، رایگەیاند، ئاڵای كوردستان سایەی خەباتی پێشمەرگە و گەورەیی شەهیدە، ڕەمزی خەباتی كوردە بۆ ئازادی، "با هاوپەیمان بین ئاڵای كوردستان سایەی حوكمڕانی باش و دادپەروەر بێت بۆ هاوڵاتی كوردستان".

لەپۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ کە ڕۆژی ئاڵای کوردستان بوو بڵاویكردەوە، ئاڵای كوردستان سایەی خەباتی پێشمەرگە و گەورەیی شەهیدە، ڕەمزی خەباتی كوردە بۆ ئازادی، با هاوپەیمان بین ئاڵای كوردستان سایەی حوكمڕانی باش و دادپەروەر بێت بۆ هاوڵاتی كوردستان، نەك بۆ پەردەپۆشی تاڵانی وپاوانكاری وزوڵموزۆرداری.

نوسیوویەتی، با هاوپەیمان بین بۆ دادپەروەری، بۆ پشتیوانی پێشمەرگە و كەسوكاری شەهیدان، بۆ دەربازكردنی ئەم گەلە لە نەهەماتی برسیكردن و زۆرداری و قەیران.




بەڕیوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم:ڕۆژانە ٢٠ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی دەدەینە هاوڵاتیان
کۆمسیۆن:ئەنجومەنی کۆمسیاران ٦١٤ سکاڵای ڕەتکردۆتەوە
سلێمانی: خوێندکارانی پزیشکی گردبونەوەیان ئەنجامدا
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
ئەو بڕیارەی بۆ هەڵوەشاندنەوەی فەرمانگەی گستی ڕەگەزنامەی هەرێم دەرکرابوو ڕاگیراوە
موچەی خانەنشینان دابەشدەکرێت
دواین زانیاری لەسەر دادگایکردنی دەمیرتاش
مەسعود بارزانی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکان دەکات
پارتی: بۆئەوەی هەڵبژاردن له‌كه‌دار نه‌بێت، نه‌رمیمان نوواندووه‌
دەستلەکارکێشانەوە لەناو گۆراندا بەرپرسانی باڵا دەگرێتەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە