روسیا کورد دەباتە كۆنگرەی سوچی
PM:01:01---23-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 2918 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئەلكسەندەر لافرینتێفی نوێنەری سەرۆكی روسیا لەسوریا جەختیكردەوە، نوێنەری كورد لەكۆنگرەی سوچی بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا بەشداری دەكات.

ئەلكسەندەر لافرینتێف لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، نوێنەری كوردانی سوریا بەشداری كۆنگرەی سوچی دەكەن، چونكە كورد پێكهاتەیەكی گرنگی ئەو وڵاتەیە.

نوێنەری سەرۆكی روسیا لەسوریا جەختیكردووەتەوە، دەبێت رێز لەكوردانی سوریا بگیرێت‌و گوێ‌ بەو ناڕەزاییانە نەدرێت، كە باس لەوە دەكەن، نابێت كوردانی رۆژئاوای بەشداری كۆنگرەكە بكەن.

لافرینتێف باسی لەوەش كردووە، كە ئەوان لەنیگەرانییەكانی توركیا لەبارەی بەشداری كورد لەكۆنگرەی سوچی دەگەن، بەڵام ئەمە نابێت ببێتە رێگر لەبەشداری كوردان لەو كۆنگرەیە.

كۆنگرەی سوچی لەماوەی داهاتوو لەروسیا ئەنجامدەدرێت، كە بەكۆنگرەی نیشتمانی سوریا ناودەبرێت‌و پێكهاتەكانی ئەو وڵاتە بەشداری دەكەن، بۆ ئەوەی بگەنە رێككەوتنێك بۆ چارەسەری قەیرانەكانی وڵاتەكەیان.



هەسەدە:لەڕوداوەکانی عەفریندا ڕوسیا خیانەتی لەکورد کرد
لاهور شێخ جەنگی: پرۆسەی ئاشتی زیندو بکەرەوە نەوەک هێرش بکەن
خوێندنی باڵا: ئەوانەی خۆپیشاندانیانکرد خوێندکار نەبوون
نێچیرڤان بارزانی:هیچ وادەیەک بۆکردنەوەی فڕۆکەخانەکان نیە
کۆمەڵ و گۆڕان داوای دانیشتنی نائاسایی پەرلەمان دەکەن بۆ پشتیوانی عەفرین
سلێمانی ... مۆڵەتی كاركردن بە مۆلیدەیەك دەدرێت
سبەینێ شاندیكی فڕۆكەوانی عێراق سەردانی هەرێم دەكات
باڵەخانەی پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان نۆژەن كرایەوە
مەسعود بارزانی: هێرشەکانی عفرین ڕابگرن
ماڵپەڕی ڕۆژنیوز هاک کرا
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە