میدیای کوەیتی: ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له‌سه‌ر كوشتنی سوله‌یمانی رێككه‌وتوون
PM:01:12---02-01-2018
ئه‌م بابه‌ته 3590 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
رۆژنامه‌ی "الجریده‌"ی كوه‌یتی، له‌ راپۆرتێكدا، رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، دوای سێ ساڵ ناكۆكی له‌ باره‌ی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، دواجار ئه‌مه‌ریكا گڵۆپی سه‌وزی بۆ ئیسرائیل هه‌ڵكردووه‌ سوله‌یمانی له‌ناو ببات.

به‌ گوێره‌ی رۆژنامه‌ كوه‌یتییه‌كه‌، كه‌ له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی "ئاگاداره‌وه‌"، وه‌ك خۆی باسی ده‌كات، وه‌ریگرتووه‌، سێ ساڵه‌ ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ناكۆكییان له‌سه‌ر رۆڵ و پێگه‌ی قاسم سوله‌یمانی هه‌یه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه‌ سه‌رپه‌رشتی كرده‌وه‌ سه‌ربازییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سوپای پاسداران ده‌كات له‌ عێراق، سووریا، یه‌مه‌ن و لوبنان، دواجار دامه‌زراوه‌ هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، گڵۆپی سه‌وزییان بۆ ئیسرائیل هه‌ڵكردووه‌، ئه‌گه‌ر بۆی كرا له‌ناوی ببات.

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌، بۆ رۆژنامه‌كه‌ وتوویه‌تی"به‌رپرسێكی باڵای پێشووی دامه‌زراوه‌ی هه‌واڵگری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل (مۆساد) رایگه‌یاندووه‌، سێ ساڵ به‌ر له‌ ئێستا ئیسرائیل بۆی هه‌ڵكه‌وتووه‌ قاسم سوله‌یمانی له‌ نزیك دیمه‌شق بكوژێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ئاگاداری پلانه‌كه‌ بووه‌ و فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ هۆی شكستی پلانه‌كه‌".

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌، ئه‌م كاره‌ی ئه‌مه‌ریكا، بووه‌ته‌ هۆی ناكۆكییه‌كی زۆر له‌ نێوان دامه‌زراوه‌ هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل، به‌ درێژایی سێ ساڵی رابردوو.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكراشی كردووه‌، ئێستا جیاواز له‌ سێ ساڵی رابردوو، تێگه‌یشتنێكی ته‌واو له‌ نیوان ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی جموجۆڵی قاسم سوله‌یمانی درووست بووه‌ و هه‌ردوولا كۆكن له‌سه‌ر‌ ئه‌وه‌ی سوله‌یمانی بووه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانییان.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، ئیسرائیل له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری جموجۆڵه‌كانی قاسم سوله‌یمانی ده‌كات و چه‌ند جارێكیش له‌ لێواری كوشتن، گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، رۆژنامه‌ كوه‌یتییه‌كه‌ له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، باس له‌ سه‌ركرده‌ی دووه‌می ئێران ده‌كات له‌ دوای سوله‌یمانی له‌ سووریا، به‌ناوی محه‌مه‌د ره‌زا فه‌لاح زاده‌، كه‌ نازناوی ئه‌بوبه‌كری هه‌یه‌.

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌، ئه‌بوبه‌كری ئێرانی ده‌سه‌ڵاتێكی فراوانی له‌ سووریا و مه‌یدانه‌كانی جه‌نگ له‌و وڵاته‌ پێدراوه‌ و له‌ چوارچێوه‌ی شاندی ئێرانیش به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ئاستانه‌ی كردووه‌، سه‌رپه‌رشتی و هه‌ماهه‌نگی سه‌ردانی شانده‌ سه‌ربازی و راوێژكاره‌ ئێرانییه‌كان ده‌كات بۆ سووریا و ئێستاش بووه‌ته‌ ئامانجی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و ئیسرائیل و هه‌وڵی له‌ناوبردنی ده‌ده‌ن.



سبەینێ ترەمپ و پۆتین کۆدەبنەوە
حەدکا :لەشەڕێکدا دوو ئەندامی سوپای پاسداران کوژران
تورکیا ڕێنمایی ئاڕاستەی هاوڵاتیەکانی دەکات لەعێراق
ترەمپ:نابێت ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت
دادگای تورکیا:قەرەبوی دەمیرتاش دەکاتەوە
دۆناڵد ترەمپ:نامەیەکی زۆر باش لە کیم جۆن ئونەوە
ڕوانگەی سوری کوژرانی ٢٨ کەسی لەدێرەزور بە بۆردومانی هاوپەیمانان ڕاگەیاند
کەنەدا هاوکاریە سەربازیەکانی بۆ عێراق پەرەپێدەدات
کەنەدا هاوکاریە سەربازیەکانی بۆ عێراق پەرەپێدەدات
ئیسرائیل پێگەکانی سوریا لە جۆلان بۆردومان دەکات
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە