له په‌یامه‌كه‌یدا كه له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، ناتانیاهۆ وتی"ئه‌مڕۆ گوێم لێ‌بوو، سه‌رۆكی ئێران حه‌سه‌ن رووحانی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد، ئیسرائیل له پشت ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێرانه‌وه‌یه، ئه‌وه نه‌ك هیچی راست نییه به‌ڵكو جێی پێكه‌نینیشه".
وتیشی"پێچه‌وانه‌ی رووحانییه‌وه، من سوكایه‌تی به گه‌لی ئێران ناكه‌م، ئێرانییه‌كان ئازان. ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان. ئه‌وان ئازادیان ده‌وێت. دادپه‌روه‌ریان ده‌وێت، ئه‌وان ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان ده‌وێت كه چه‌ندین ده‌یه‌یه لێیان زه‌وت كراوه".
ناتانیاهۆ له په‌یامه‌كه‌یدا، ئه‌وه‌شی وت"رژێمی هۆڤیانه‌ی ئێران ده‌یان ملیار دۆلاری له پێناو چاندنی رق و بێزراوی خه‌رجكردووه. كه ده‌كرا ئه‌و پاره‌یه بۆ درووستكردنی قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌كان ته‌رخانكرابا".
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، په‌ژاره‌ی خۆیشی بۆ بێده‌نگی وڵاتانی ئه‌وروپا له ئاست رووداوه‌كانی ئێران ده‌ربڕی و گوتی: "حكومه‌ته ئه‌وروپاییه‌كان بێده‌نگانه ده‌ڕواننه دیمه‌نی لێدانی گه‌نجانی ئێرانی له شه‌قامه‌كاندا".