خامنەیی پەیامێکی بڵاوکردەوە
PM:03:24---02-01-2018
ئه‌م بابه‌ته 3682 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەپەیامێکدا سەبارەت بە خۆپیشندانەکانی ئێران ڕایگەیاند دوژمنان بەچەندین ڕێگا دەیانەوێ زیان بە کۆماری ئیسلامی بگەیەنن و دەڵێ ئەوان بە چەک،پارە،سیاسەت وهێزی ئەمنی دەیانەوێت ئارامی ئێران تێکبدەن.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە ٢\١\٢٠١٨ پەیامێکی توندی لەبارەی خۆپیشاندانەکان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند خامنەیی لە دیداریکیدا لەگەڵ کەسوکاری شەهیدان سەبارەت بەخۆپیشاندانەکانی ئەم دوایەی ئێران وتی:دوژمنانی کۆماری ئیسلامی دەیانەوێ کێشە و دڵەڕاوکێ لە ئێران دروستبکات،بەدوای دەرفەتدا دەگەڕێن تاکو زیان بە ئێران بگەیەنن.

خامنەیی ئاماژەی بەوەداوە کە بێدەنگ نابێت و سەبارەت بەو بارودۆخە کۆمەڵێک قسە و ڕونکردنەوەی هەیە کە لە کاتی خۆیدا بە خەڵکی ئازیز و خۆشەویستانی ڕادەگەیەنم.

هەر لەپەیامەکەدا هاتوە دوژمنان بە ئامرازی جۆراوجۆر هەوڵیانداوە زیان بە کۆماری ئیسلامی بگەیەنن لەوانە(چەک،پارە،سیاسەت و دەزگای ئەمنی).




بریتانیا،ئەڵمانیا و فەرەنسا: هیچ شتێک ڕەوایەتی بە کوشتنی خاشقچی نادات
هەسەدە: لەڕوبەڕوبونەوەیەکدا شەش چەکداری داعس کوژراون
بەلەمێکی کۆچبەران لەتورکیا نوقمبوو
ترەمپ و ئەردۆغان بەڵینی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانیاندا
جۆ بایدن:ئیدارەکەی ترەمپ ناوبانگی ڕەوشتی ئێمەی لەکەدار کردوە
دوو وەزیری حکومەتەکەی ڕۆحانی دەستیان لەکارکێشایەوە
نەتەوە یەکگرتوەکان داوای لێپرسینەوە لە کوژرانی خاشقچی دەکات
ترەمپ:گێرانەوەکانی سعودیە لەسەر کوژرانی خاشقچی ڕاستن
سعودیە کوژرانی خاشقچی لەکونسوڵخانەی وڵاتەکەیدا ئاشکراکرد
ئەردۆغان: دەبێ لەماوەی ٩٠ ڕۆژدا یەپەگە مەنبج چۆڵ بکات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە