کارەبای سلێمانی هاوڵاتیان لەپێدانی پارەی کارەبا ئاگادار دەکاتەوە
AM:11:38---07-01-2018
ئه‌م بابه‌ته 3632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان ی پارێزگای سلێمانی دەکات کە هەرکەسێک داوای پەرەی کارەبای لێکردن ئەوە پەیوەندی بە بەرێوەبەرایەتی کارەباوە نیە و پارەی کارەبایان نەدەنێ و دەشڵێ پۆلیس و ئاسایشمان لەو حاڵەتە ئاگادار کردۆتەوە.

لەئاگاداریەکدا بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە کە کۆمەڵێک کەس دەڕۆن و بەناوی فەرمانگەی کارەباوە داوا لەهاوڵاتیان دەکەن پارەی کارەبایان بدەنێ بەڵام ئەوانە پەیوەندیان بە فەرمانگەکانی کارەبای پارێزگای سلێمانیەوە نیە و داوا لەهاوڵاتیان دەکەین پارەیان نەدەنێ.

هەروەها لەئاگاداریەکەدا هاتووە پۆلیس و ئاسایشمان لەبوونی ئەو حاڵەتە ئاگادار کردۆتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کارەبا دەشڵێ ئەو کەسانە بەناوی چاک کردنەوەی محاویلەکان داوای پارە دەکەن و دەڵێ چاککردنەوەی تۆڕی محاویلەکان ئەرکی ئێمەیە وەک فەرمانگەکانی کارەبا بەبێ بەرامبەر ئەو کارە بکەین بۆیە داوا دەکەین پارە بەهیچ کەسێک نەکەن بەناوی کارەباوە.




هەسەدە:لەڕوداوەکانی عەفریندا ڕوسیا خیانەتی لەکورد کرد
لاهور شێخ جەنگی: پرۆسەی ئاشتی زیندو بکەرەوە نەوەک هێرش بکەن
خوێندنی باڵا: ئەوانەی خۆپیشاندانیانکرد خوێندکار نەبوون
نێچیرڤان بارزانی:هیچ وادەیەک بۆکردنەوەی فڕۆکەخانەکان نیە
کۆمەڵ و گۆڕان داوای دانیشتنی نائاسایی پەرلەمان دەکەن بۆ پشتیوانی عەفرین
سلێمانی ... مۆڵەتی كاركردن بە مۆلیدەیەك دەدرێت
سبەینێ شاندیكی فڕۆكەوانی عێراق سەردانی هەرێم دەكات
باڵەخانەی پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان نۆژەن كرایەوە
مەسعود بارزانی: هێرشەکانی عفرین ڕابگرن
ماڵپەڕی ڕۆژنیوز هاک کرا
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە