لڤین ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی بڵاو دەکاتەوە
PM:03:22---07-01-2018
ئه‌م بابه‌ته 11060 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ بۆ تاووتوێكردنی بارودۆخی سیاسی لایه‌نه‌كان و و قه‌یرانی دارایی.

دوا بەدوای كۆبوونەوەی شاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا كەبۆ هەریەكە لە مەلا بەختیار و نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سازكرابوو مەلا بەختیار اماژە بەوەكرد باسی كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان دەكرێت، ئێمە بەو هەواڵە دڵخۆشین و هاوكات نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی ڕایگەیاند، لەسەر بنەمای دەستور ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغداد.

مەلا بەختیار وتیشی"ئێمە سەرمان سوڕماوە لە هەڵوێستی حكومەتی عێراق بەرامبەر بە كورد، سەرباری ئەوەی كە مێژوویەكی هاوبەشمان هەیە لە شەڕی دژی داعش وپێویستە ئەو هەڵانە ڕاستبكەینەوە كە كردوومانە و بە هەموو لایەكمان كێشە ئابورییەكانی خەڵكی كوردستان چارەسەر بكەین".

لە لایەكی ترەوە مەلا بەختیار ئاشكرایكرد، سبەینێ یەكێتی و پارتی كۆوبونەوەیەكی گرنگ سازدەكەن سەبارەت بە دۆخی شاری كەركوك و ئاماژەی بەوەكرد، پێویستە سیاسەتێكی ڕوونمان بەرامبەری هەبێت.

هەرلە كۆنگرە رۆژنامەنوسیەكەدا مەلا بەختیار ئاماژەی بەوەشدا" لەكۆبونەوەی ئەمرۆدا پەیوەندیەكانی پارتی و یەكێتی تاوتوێكران و هەروەها تاوتوێی ناوچە كێشە لەسەركان و دۆخی ئێستای هەرێم و هەڵبژاردنەكان و ئاوارەكانەوە كرا"

كۆنگرە رۆژنامەنوسیەكە كە بۆهەریەكەلە مەلا بەختیارو نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران گرێدرابوو لەلایەن خۆشیەوە نێچیرڤان بارزانی وتی" خۆشحاڵین بە پێشوازیكردنمان لەلایەن برایانی یەكێتیەوە كۆبونەوەكەش كۆبونەوەیەكی گرنگ بوو"

نێچیرڤان بارزانی وتیشی"ئێمە خوازیارین گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغداد بەرەو پێشتر بچن و هەموو هەوڵێكیشمان پَیدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمە"

لەبارەی دەستیوەردانەكانی هەرێم لە خۆپیشاندانەكانی ئێران سەرۆكی حكومەت وتی" ئەو جۆرە لیًَدوانانە لە كۆمێدی دەچن و هەرێم هیچ دەستیوەردانێكی لەوبارەیەوە نەكردوە خوازیاریشین پەیوەندیمان لە گەڵ ئێران باشتر بێت"

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشكرد" بە یەكگرتوویی ناوخۆمان پێویستە بۆ سەركەوتنمان و پێشمان باشە كورد بە یەك لیست بەشداری هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق بكات.

نێچیرڤان بارزانی وتی"ئەوەندەمان گوتووە ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا خەڵكمان بێزار كردووە، بۆیە ئێمە ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای دەستوری عێراق و هیوادارین بەغدا ئەو خواستەی هەبێت بۆ ڕێككەوتن".

دەربارەی سەردانی شاندی سێ حزبەكەی هەرێمی كوردستان بۆ بەغداد، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، باشتروابوو هەموو حزبەكان بە یەكەوە سەردانی بەغدادیان بكردایە نەك تەنها سێ حزب، هاوكات مەلا بەختیار لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، هێشتا ئەو شاندەمان نەبینووە و ئاگاداریان نەكردووین لە دەرئەنجامی گفتوگۆكانیان لەگەڵ بەغدا.



بەڕیوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم:ڕۆژانە ٢٠ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی دەدەینە هاوڵاتیان
کۆمسیۆن:ئەنجومەنی کۆمسیاران ٦١٤ سکاڵای ڕەتکردۆتەوە
سلێمانی: خوێندکارانی پزیشکی گردبونەوەیان ئەنجامدا
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
ئەو بڕیارەی بۆ هەڵوەشاندنەوەی فەرمانگەی گستی ڕەگەزنامەی هەرێم دەرکرابوو ڕاگیراوە
موچەی خانەنشینان دابەشدەکرێت
دواین زانیاری لەسەر دادگایکردنی دەمیرتاش
مەسعود بارزانی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکان دەکات
پارتی: بۆئەوەی هەڵبژاردن له‌كه‌دار نه‌بێت، نه‌رمیمان نوواندووه‌
دەستلەکارکێشانەوە لەناو گۆراندا بەرپرسانی باڵا دەگرێتەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە