فرۆشتنی بستەی سور قەدەغە دەکرێت
PM:05:10---09-01-2018
ئه‌م بابه‌ته 2316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
قایمقامیەتی سلێمانی فرۆشتنی بستەی سور لەبازاڕدا قەدەغە دەکات بەهۆی بەکارهێنانی ڕەنگی خواردەمەنی سارد بۆ ئەو بستەیە کەدەبێتە هۆی ژەهراوی بونی.

قایمقامیەتی سلێمانی هۆشداری دەدات لەبەکارهێنانی بستەی سور و ڕایدەگەیەنێت کە ئەو جۆرە بستەیە بەهۆی ڕەنگەکەیەوە ژەهراوی دەبێت،هەروەها دەڵێت لیژنە هاوبەشەكان دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر بستەی ڕەنگكراودا گرتووە كە بەپێی ڕێنماییە تەندروستیەكان خواردنی ئەوجۆرە گونجاو نییە و زیانی بۆ سەر تەندروستی هاوڵاتیان بەگشتی و بەتایبەت منداڵ هەیە.

دەشڵێت: پێكهاتەی ئەو رەنگە خۆراكییە بۆ خواردەمەنییە ساردەكان دروستكراوە، بەڵام برژاندنی لەگەڵ بستەكەدا بەها خۆراكییەكەی لەدەست دەدات و دەبێتە ماددەیەكی زیان بەخش كە جێگەی مەترسیە بۆسەر تەندروستی مرۆڤ.

هەروەها قایمقامییەتی سلێمانی ئاگاداری فڕن و دوكاندارەكان دەكاتەوە لە ئامادەنەكردن و نەفرۆشتنی بستە بەو شێوەیە و هەروەها داوا لە هاوڵاتیان دەكات خۆیان و مناڵەكانیان بەدوور بگرن لە خواردنی ئەوجۆرە بستەیە.




گٶڕان:جێبەجێ نەکردنی داواکاری خۆپیشاندەران دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات
لەکەلار بەهۆی یاریەوە گەنجێک بەچەقۆ بریندارکرا
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
لەهەولێر خۆپیشاندان دەستیپێکرد
ئەمڕۆ ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن
ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانی دهۆک ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت
پەرلەمانی کوردستان سبەینێ کۆدەبێتەوە
خەسرەو گۆران:لەکاتی ڕیفراندۆمەوە تۆماری دەنگدەران پاککراوەتەوە
عەرەفات کەرەم:با هاوڵاتیانی عێراق دەسەڵاتی کوردی تاقیبکەنەوە
کەش و هەوای ئەمرۆ و سبەینێ
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە