کادیرانی نوێکردنەوە و بونیادنانەوەی یەکێتی ڕاگەیەنراوی ژمارە (٣) بڵاودەکاتەوە
PM:07:52---10-01-2018
ئه‌م بابه‌ته 2636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ئەمڕۆ کادیرانی نوێکردنەوە و بونیادنانەوەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕاگەیەنراوی ژمارە (٣)یان بڵاوکردەوە و لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی به‌په‌له‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌‌ بكات بۆ رێگه‌گرتن له‌و دیارده‌ نوێیه‌ مه‌ترسیداره‌ی ناو یه‌كێتی كه‌ئه‌ویش به‌كارهێنانی تواناكانی خودی یه‌كێتییه‌ بۆ بنكۆڵ كردن ولاوازكردنی یه‌كێتییه‌كه‌مان له‌ سه‌رجه‌م ئاسته‌كاندا وبه‌كارهێنانی ئه‌م توانایانه‌ بۆ پرۆژه‌ی سیاسی وحزبی له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ودژ به‌ پێگه‌و رۆڵی سیاسی یه‌كێتی. ئه‌ركی له‌ پێشینه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیمان رێگه‌گرتنه‌‌ له‌م‌ دیارده‌ مه‌ترسیداره‌ نا حزبیه‌، چونكه‌‌ گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر یه‌كێتی و چاره‌نوسی ئه‌م حزبه‌ دروست ده‌كات.

هەروەها ڕاگەیەنراوەکە ئاماژە بەوە دەکات به‌‌ ئامانجی نوێكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت و ستراكچه‌ر و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و كۆتایی هێنان‌ به‌ قه‌یرانی به‌ڕێوه‌بردن و شه‌رعییه‌تی سه‌ركردایه‌تیمان و قه‌یرانه‌كانی تر پێویسته‌ له‌ زوترین كاتدا كۆنگره‌یه‌ك بۆ نوێكردنه‌وه‌ی شه‌رعییه‌تی سه‌ركردایه‌تی‌ ببه‌ستین و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌ فه‌رمی ئه‌و رۆژه‌ دیاری بكات، كۆنگره‌یه‌ك كه‌ زامنی هێنانه‌دی نوێگه‌ری وپێداچونه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی به‌ پێكهاته‌ی دامه‌زراوه‌یی یه‌كێتی وشێوه‌ی به‌رێوه‌بردنی به‌ ئاراسته‌ی هه‌ستانه‌وه‌و چالاك كردنه‌وه‌ی رۆڵی یه‌كێتی له‌به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

ڕاگەیەنراوی ژمارە (٣)ی کادیرانی نوێکردنەوە و بونیادنانەوەی یەکێتی

هه‌ڤاڵان وكادره‌ خه‌مخۆره‌كانی یه‌كێتی

زیاتر له‌ چوار ساڵه‌ یه‌كێتیه‌كه‌مان له‌به‌ر چه‌ندین هۆ له‌وانه‌ نه‌به‌ستنی كۆنگره‌و ته‌واوبونی ماوه‌ی شه‌رعی وقانونی ئه‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ له‌ قه‌یرانی شه‌رعییه‌تی قوڵدایه‌، ره‌وتی سه‌نگه‌رگرتن وجه‌مسه‌رگیری وبه‌كارهێنانی تواناو ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی دژ به‌ بنه‌مای و به‌رژه‌وه‌ندی حزبیانه‌ له‌ هه‌ڵكشان وزیادبوندایه‌، به‌ها وده‌زگا سیاسی و رێكخراوه‌یی حیزبییه‌كانمان رۆژ به‌ رۆژ له‌ ژێر كاریگه‌ری ئه‌م دیارده‌ قێزه‌وه‌ن و نا ته‌ندروسته‌ له‌سه‌ره‌وه‌ تا خواره‌وه‌ داموده‌زگاكانی یه‌كێتیان ئیفلیجكردوه‌. به‌هۆی جه‌مسه‌رگیری و پاشاگه‌ردانی ناو یه‌كێتی، حزبه‌كه‌مان له‌ هاوكێشه‌ نێوخۆیی وئیقلیمی ونێوده‌وله‌تییه‌كاندا لاوازو په‌راوێز خراوه‌ و دوركه‌وتۆته‌وه‌. له‌به‌ر‌ رۆشنایی ئه‌م راستیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ و بۆ هه‌ستانه‌وه‌و گێڕانه‌وه‌ی یه‌كێتی بۆ سه‌ر رێگا راسته‌كه‌ی تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌یی ودیموكراسیی وعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ودامه‌زراوه‌یی، دوای ئه‌و ١٠ خاڵه‌ی كه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (٢) بڵاومان كرده‌وه‌، ئێمه‌ كادیرانی رێبازه‌كه‌ی مام و داكۆكه‌ری به‌ها بنچینه‌ییه‌كانی به‌ ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین بانگه‌واز‌ی ژماره‌ (٣) ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تی و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی بكه‌ین:

یه‌كه‌م: به‌‌ ئامانجی نوێكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت و ستراكچه‌ر و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و كۆتایی هێنان‌ به‌ قه‌یرانی به‌ڕێوه‌بردن و شه‌رعییه‌تی سه‌ركردایه‌تیمان و قه‌یرانه‌كانی تر پێویسته‌ له‌ زوترین كاتدا كۆنگره‌یه‌ك بۆ نوێكردنه‌وه‌ی شه‌رعییه‌تی سه‌ركردایه‌تی‌ ببه‌ستین و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌ فه‌رمی ئه‌و رۆژه‌ دیاری بكات، كۆنگره‌یه‌ك كه‌ زامنی هێنانه‌دی نوێگه‌ری وپێداچونه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی به‌ پێكهاته‌ی دامه‌زراوه‌یی یه‌كێتی وشێوه‌ی به‌رێوه‌بردنی به‌ ئاراسته‌ی هه‌ستانه‌وه‌و چالاك كردنه‌وه‌ی رۆڵی یه‌كێتی له‌به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.

دووه‌م: پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی به‌په‌له‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌‌ بكات بۆ رێگه‌گرتن له‌و دیارده‌ نوێیه‌ مه‌ترسیداره‌ی ناو یه‌كێتی كه‌ئه‌ویش به‌كارهێنانی تواناكانی خودی یه‌كێتییه‌ بۆ بنكۆڵ كردن ولاوازكردنی یه‌كێتییه‌كه‌مان له‌ سه‌رجه‌م ئاسته‌كاندا وبه‌كارهێنانی ئه‌م توانایانه‌ بۆ پرۆژه‌ی سیاسی وحزبی له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ودژ به‌ پێگه‌و رۆڵی سیاسی یه‌كێتی. ئه‌ركی له‌ پێشینه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیمان رێگه‌گرتنه‌‌ له‌م‌ دیارده‌ مه‌ترسیداره‌ نا حزبیه‌، چونكه‌‌ گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر یه‌كێتی و چاره‌نوسی ئه‌م حزبه‌ دروست ده‌كات.

سێییه‌م: دوای ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێڕاقه‌وه‌ ئێستا له‌و ناوچانه‌، به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری، شاڵاوێكی فراوانی ته‌عریبكردنه‌وه‌ ده‌ستی پێكردۆته‌وه‌. ئه‌م شاڵاوه‌ نوێیه‌ی ته‌عریبكردنه‌ مه‌ترسی گه‌وره‌ بۆ ئاینده‌ی پێكه‌وه‌ژیانی نێوان نه‌ته‌وه‌ وپێكهاته‌كان دروست ده‌كات‌. پێویسته‌ یه‌كێتی وه‌ك باڵاده‌سترین هێز له‌م ناوچانه‌‌ سه‌ركردایه‌تی ئه‌م به‌رپرسیاره‌تییه‌ مێژوییه‌ له‌گه‌ڵ پا‌رته‌كانی تری كوردستان بكات و سیاسه‌تێكی راشكاوانه‌ترو چالاكتر و فراوانتر بۆ رێگرتن له‌م مه‌ترسییه‌ گه‌وره‌یه‌ بگرێته‌ به‌ر. چونكه‌ سیاسه‌تی ته‌سلیمبوون به‌ ئه‌مری واقعی دژ به‌ ده‌ستور له‌ كه‌ركوك بۆ یه‌كێتی وسه‌رجه‌م پارته‌ كوردستانییه‌كان تر كاره‌ساتی گه‌وره‌تر به‌سه‌ر ناوچه‌دا‌بڕاوه‌كان دێنێ و پێویسته‌ یه‌كێتی وه‌ك هه‌میشه‌ و به‌ هه‌موو رێگه‌یه‌‌كی‌ مه‌ده‌نی و رێكخراوه‌یی و سیاسی و حزبی سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ته‌عریب له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر بكات.

هه‌ڤاڵان... جارێكی تر ئه‌ر‌كی راستكردنه‌وه‌و به‌هێزكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی كه‌وتۆته‌ ئه‌ستۆمان، كه‌وتۆته‌ ئه‌ستۆی كادیره‌ دڵسۆزه‌كانی رۆژانی سه‌ختی خه‌بات و میراتگرانی مێژوی پڕ سه‌روه‌ری و كاروانی ده‌یان هه‌زاره‌ی شه‌هیدانمان، بێده‌نگیمان له‌ ئاست خراپ به‌كارهێنانی تواناو داموده‌زگاكانی یه‌كێتی و به‌هه‌ده‌ردانی تواناو لاوازكردنی و پارچه‌كردن و پێشێل كردنی به‌ها مێژووییه‌ پیرۆزه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌مان ودوباره‌ بونه‌وه‌ی ته‌عریب وپه‌كخستن و په‌راوێزكردنی رۆڵی كادیران، غه‌دركردنه‌‌ له‌ خوێنی شه‌هیدان وله‌ مێژووی پڕ سه‌روه‌ری تاك به‌ تاكی ئێوه‌و قوربانیه‌كانمان.

با هه‌موومان یه‌كڕیزو یه‌ك ده‌نگ بین دژ به‌ هه‌وڵه‌كانی لاوازكردن و پارچه‌پارچه‌ كردنی یه‌كێتیه‌كه‌مان، كۆده‌نگ بین له‌ پێناوی گێڕانه‌وه‌ی یه‌كده‌نگی و شه‌رعیه‌ت بۆ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ رێی به‌ستنی كۆنگره‌و دروستكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی ه‌سه‌ر بنه‌مای دیمو‌كراسیه‌ت و عه‌داله‌تی حزبی و كۆمه‌ڵایه‌تی و دامه‌زراوه‌یی و مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان.



هەسەدە:لەڕوداوەکانی عەفریندا ڕوسیا خیانەتی لەکورد کرد
لاهور شێخ جەنگی: پرۆسەی ئاشتی زیندو بکەرەوە نەوەک هێرش بکەن
خوێندنی باڵا: ئەوانەی خۆپیشاندانیانکرد خوێندکار نەبوون
نێچیرڤان بارزانی:هیچ وادەیەک بۆکردنەوەی فڕۆکەخانەکان نیە
کۆمەڵ و گۆڕان داوای دانیشتنی نائاسایی پەرلەمان دەکەن بۆ پشتیوانی عەفرین
سلێمانی ... مۆڵەتی كاركردن بە مۆلیدەیەك دەدرێت
سبەینێ شاندیكی فڕۆكەوانی عێراق سەردانی هەرێم دەكات
باڵەخانەی پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان نۆژەن كرایەوە
مەسعود بارزانی: هێرشەکانی عفرین ڕابگرن
ماڵپەڕی ڕۆژنیوز هاک کرا
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە