سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی سەردانی بەریتانیا دەکەن
AM:11:31---11-01-2018
ئه‌م بابه‌ته 1304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەماوە ٢٤ کاتژمێری داهاتودا بەڕێگەی فڕۆکەخانەی تورکیا سەردانی بەریتانیا دەکەن.

بڕیار وایە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری داهاتودا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت سەردانی بەریتانیا بکەن و سەردانەکەشیان لەڕێگەی فڕۆکەخانەی تورکیاوە دەبێت.

هاوکات سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەسەر بانگهێشتی فەرمی تێریزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیایە و بۆ گفتوگۆ کردنە لەبارەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.

سەردانی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەگەڕێنەوە،و چونکە لەڕۆژی دوو شەمەدا نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی بەشداری کۆبونەوەیەک دەکەن لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و سەرۆکایەتی پەرلەمان بەمەبەستی دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنەکان و کۆبونەوەکە لەبینای پەرلەمان دەبێت.




کۆمسیۆن:کارتی دەنگدان تا سێ ڕۆژ بەرلە دەنگدان دابەش دەکرێت
"هاوکاریەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە بۆ دروستکردنی هێزێکە بەهێزتربێ لەسوپای عێراق "
هاتوچۆی هەولێر ئاگاداریەک بۆ شۆفێران بڵاودەکاتەوە
داوای جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی ڕۆژنامەنوسان دەکرێت
هاورێ تۆفیق:ئەوانەی کارتی بایۆمەتری و کارتەکەی ٢٠١٤یان نیە ناتوانن دەنگ بدەن
کەش و هەوای ئەمرۆ و سبەینێ
ئەمڕۆ ١٢٠ ساڵ بەسەر دەرچونی یەکەم رۆژنامەی کوردیدا تێدەپەڕێت
خۆپیشاندان لەسلێمانی و ڕانیە دەستیپێکرد
حکومەتی هەرێم بەبۆنەی رۆژی ڕۆژنامەگەری کوردیەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە
لەخورماتوو شیعەکان ڕێگری لەکورد دەکەن بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە