عەبادی و مالیکی بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن
AM:11:44---11-01-2018
ئه‌م بابه‌ته 2172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
شورای حیزبی دەعوە بڕیاریدا هەریەکە لە حەیدەر عەبادی و نوری مالیکی بەیەک لیستی هاوبەش بەشداری هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بکەن.

پەرلەمانتارێکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسای سەربە نوری مالیکی ڕایگەیاند ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە ١٠\١\٢٠١٨ ، شورای حیزبی دەعوەی ئیسلامی لەبارەی چۆنیەتی بەشدارییکردن لە هەڵبژاردنەکان کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە بە یەک لیست بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکرێت.

ڕەسوڵ ڕازی لەلێدوانیدا بۆ روداو ئاشکرای کردووە ئەمە بڕیاری شورای حیزبی دەعوەیە و پێویستە نووری مالیکی و حەیدەر عەبادی پێوەی پابەندبن و پێکەوە بە یەک لیست بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکەن. ئەوەشی دەگوترێت لەبارەی لیستێکی تایبەت بە حەیدەر عەبادی هەواڵێکی نادروستە.

ئەم بڕیارەی شورای حیزبی دەعوە لەکاتێکدایە کەباس لەوەدەکرا هەریەکە لە نوری مالیکی و حەیدەر عەبادی بە دوو لیستی جیاواز بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن.




لەبەسرە و نەجەف خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە
عەبادی ژمارەیەک بڕیار لەبارەی خۆپیشاندانەکانەوە دەردەکات
خۆپیشاندەرانی بەسرە ڕێگای چونە ناو بینای پارێزگای بەسرەیان داخست
لەعێراق سەرجەم هێزە ئەمنیەکان خرانە حاڵەتی ئامادەباشیەوە
کوەیت گەشتەئاسمانیەکانی بۆ نەجەف راگرت
جەبار لعێبی:یەکەیەکی شیرینکردنی ئاو بۆ بەسرە دادەمەزرێنین
خۆپیشاندانەکانی باشوری عێراق بەردەوامە
مەرجەعیەتی شیعە:جێگەی قبوڵ کردن نیە بەسڕە دەوڵەمەدترین پارێزگایە بەڵام بێبەشترین ناوچەبێت
حەیدەر عەبادی:داوا لەکۆمسیۆن دەکەین پەلە بکات لەڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی:دەبێ لێکۆڵینەوە بکرێت لەتەقەکردن لەخۆپیشاندەرانی بەسرە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە