پەرلەمانتارانی یەکێتی داوایەک ئاڕاستەی حەیدەر عەبادی دەکەن
PM:03:21---11-01-2018
ئه‌م بابه‌ته 1631 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
پەرلەمانتارانی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق لە نامەیەکدا داواکاریەکی پێنج خاڵی سەبارەت بەو سیاسەتی تەعریبەی لەکەرکوک و دەوروبەری دەستیپێکردووە دەدەنە حەیدەر عەبادی و داوای وەستاندنی ئەو تەعریب کردنە دەکەن.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١١\١\٢٠١٨ پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق نامەیەک دەدەنە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و داوای لێدەکەن بەزوترین کات بەدواداچون بکات بۆ ئەو سیاسەتی تەعریب کردنەی لەکەرکەک بەناوی حەشدی شەعبیەوە دەستی پێکردووە.

لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا فراکسیۆنی یەکێتی کە هەردوو پەرلەمانتار محەمەد عوسمان و ڕێبوار تەها سەرۆکایەتیان دەکرد نامەیەکی پێنج خاڵیان ئاڕاستەی حەیدەر عەبادی کرد و لەنامەکەدا داوا لەحەیدەر عەبادی دەکەن کە لیژنەیەکی بەدواداچون پێکبهێنێت بۆ ئەو سیاسەتی تەعریب کردنەی لەسنوری داقوق ،سەرگەڕان،لەیلان و دبس دەستی پێکردووە کە زەوی کوردەکان لەلایەن عەرەبەوە داگیر دەکرێت.

هەروەها لەبەشێکی دیکەی نامەکەدا ئاماژە بەوەدەکات کە هەڵمەتی دورخستنەوەی بەرپرسە کوردەکان لەژێر ناوی حەشدی شەعبی دەستی پێکردووە وەک قایمقامەکانی دوزخورماتوو ،داقوق و کەرکوک هەروەها بەڕێوەباری تەندروستی کەرکوک و فەرمانگەی خۆراک.

هەروەها داوا لەحەیدەر عەبادی دەکەن بۆ پێکهێنانی ئیدارەیەکی هاوبەش لەو ناوچانە کە ئەمە ئەرکێکی دەستوریە.




جەلەولا: سێ ئەندامی خێزانێک کوژران
بەشیر حەداد: پارتی و یەکێتی بەجیا گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکەن
عادل عەبدولمەهدی:زۆری ژمارەی ڕاوێژکاران و بەڕیوەبەران بوجەی وڵاتی ماندوو کردوە
سائیرون:دەبێ کوتلە سیاسیەکان سازش لەسەر دەستکەوتەکانی هەڵبژاردن بکەن
وەزیری کۆچ و کۆچبەران:پێویستە کورد سازش لە پشکی خۆی نەکات لەحکومەتی عێراقدا
عادل عەبدولمەهدی کابینەی نوێی حکومەتەکەی ڕادەگەیەنێت
سیمنس: 11 هه‌زار مێگاوات كاره‌با له‌ عێراق زیادده‌كه‌ین
ئەفسەرێکی هەواڵگری لەکەرکوک کوژرا
مەرسومی خانەنشینی بۆ سەرۆک کۆماری پێشوو و جێگرەکانی دەرچوو
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق:هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگاکان لەکاتی خۆیدا ناکرێت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە