نوری مالیکی سەرۆکی حیزبی دەعوە هاوپەیمانێتیەکی پێکهێنا بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوی عێراق.
هاوپەیمانێتیەکەی نوری مالیکی لە هەشت لایەنی سیاسی پێکهاتووە کە نوری
مالیکی سەرۆکایەتی دەکات بەناوی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا.
لایەنە سیاسیەکان پێکهاتوون لە حیزبی دەعوەی ئیسلامی ، بەسەرۆکایەتی نوری مالیکی، حیزبی دوعاتی
ئیسلام- رێکخستنتی عێراق، بەسەرۆکایەتی خزەیر خوزاعی ، بزووتنەوەی
نوور- راپەڕین و گۆڕانکاریی، بەسەرۆکایەتی محەممەد هینداوی، رەوتی
ناوەند، بەسەرۆکایەتی موفەق رویەعی، پارتی
مەدەنی، بەسەرۆکایەتی حەمەد یاسر محسن، کوتلەی پێکەوە بۆ یاسا، محەممەد عەبدسادە، رەوتی
رۆشنبیری نیشتمانی، بزووتنەوەی بەشائیری شەبابی، بەسەرۆکایەتی یاسر
عەبد سخیل.