سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران ڕونکردنەوە دەدات لەبارەی پرۆژە یاسای چاکسازی خانەنشینی
PM:03:54---11-01-2018
ئه‌م بابه‌ته 1780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران ڕونکردنەوە دەدات لەبارەی پرۆژە یاسای چاکسازی خانەنشینی و دەڵێ هەندێ یاساناس بەهەڵە تەفسیری نادروستی بۆ دەکەن.

دکتۆر ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند هەندێ یاساناس تەفسیری نادروست دەکەن بۆ لە دەقی بڕگەی یەکەم لەمادەی سێیەم لەپرۆژە یاسای چاکسازی کە تایبەتە بە خانەنشینی وەزیر و ئەندام پەرلەمان و خاوەن پلە باڵاکان لەهەرێمی کوردستان.

لەڕونکردنەوەکەدا کە لە فەیسبوکی تایبەتی خۆی بڵاوی کردۆتەوە ئامانج ڕەحیم دەڵێ بۆ ڕاستكردنەوەی ئەو ڕاڤە نادروستە ئەمڕۆ لە دوای ڕاوێژ لەگەڵ ئەنجومەنی شورا بە نووسراوی ژمارە ۲۱۳ مەبەستی ئەنجومەنی وەزیرانیان ڕوونكردەوە بۆ پەرلەمانی كوردستان كە تەنها مەبەست لە ئاماژەدان بە ماددەی ۳۷ بۆ دووبارەنەكردنەوەی ناوی خاوەن وەزیفە باڵاكانە نەك حوكمی ماددەكە، و ئەمەش هیچ كاریگەرییەكی نابێت لەسەر مەبەستی سەرەكی پڕۆژە یاساكە بۆ ڕاگرتنی خانەنشینی خاوەن وەزیفە باڵاكان لە هەرێم بە لەسەدا هەشتای مەقتوع لە مووچە و دەڕماڵە، و لەبری ئەوە دەبێت ئەوانیش هاوشێوەی فەرمانبەرانی ئاسایی بە پێی تەمەن و ساڵانی خزمەت خانەنشین بكرێن بەو شێوەیەی كە ئێستا لە بەغدا كاری پێ دەكرێت.




گٶڕان:جێبەجێ نەکردنی داواکاری خۆپیشاندەران دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات
لەکەلار بەهۆی یاریەوە گەنجێک بەچەقۆ بریندارکرا
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
لەهەولێر خۆپیشاندان دەستیپێکرد
ئەمڕۆ ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن
ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانی دهۆک ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت
پەرلەمانی کوردستان سبەینێ کۆدەبێتەوە
خەسرەو گۆران:لەکاتی ڕیفراندۆمەوە تۆماری دەنگدەران پاککراوەتەوە
عەرەفات کەرەم:با هاوڵاتیانی عێراق دەسەڵاتی کوردی تاقیبکەنەوە
کەش و هەوای ئەمرۆ و سبەینێ
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە