قایمقامیەتی سلێمانی هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان لەبارەی دروستکردنی باستورمەوە و دەڵێ لەدەرەوەی کارگەکانی دروستکردنی خواردن دروستکردنی باستورمە سەرپێچیە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، شۆرش كەمال سەرۆكی
لیژنەی دووی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە بەشێك لە
گۆشتفرۆشەكانی شاری سلێمانی باسترمە دروستدەكەن، لەگەڵ ئەوەی ڕێگە پێدراونییە،
مەرجە تەندروستییەكانیشی تێدا ڕەچاوناكرێت، و پێویستە لە كارگەی ئامادەكردنی
خواردەمەنی بەرهەم بهێنرێت،و دەڵێ لە دروستكردنی
باسترمەدا، زەرفی تایبەت بەو خواردەمەنیە بەكاردەهێنرێت، بەڵام گۆشتفرۆشەكان
ڕیخۆڵەی ئاژەڵ لەبری زەرفەكە بەكاردەهێنن، كە پێچەوانەی مەرجە تەندروستی و
ڤێترنەریەكانە.
بۆ ئەومەبەستەش سەرجەم
گۆشتفرۆشەكان ئاگادارکراونەتەوە بە دروستنەكردنی باسترمە و بەكارهێنانی ڕیخۆڵەی
ئاژەڵەكان ، وهەركەسێك پابەندی ئەو بڕیارە نەبێت ڕوبەڕوی یاسای دەکەنەوە.