دوای 15 ساڵ له‌ تاوانه‌كه‌ی بكوژێك له‌ڕێگه‌ی تاتۆ وه‌ ده‌ناسرێته‌وه‌
PM:02:55---12-01-2018
ئه‌م بابه‌ته 1446 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
پۆلیسی تایلاند كه‌سێكی ژاپۆنی ته‌مه‌ن 74 ساڵیان ده‌ستگیركرد، كه‌ به‌ر له‌ 15 ساڵ ده‌ستی له‌ تاوانێكی كوشتندا هه‌بووه‌، كه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك چه‌ته‌وه‌ ئه‌نجامدرابوو.


سه‌رچاوه‌ میدیاییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ بڵاویانكردۆته‌وه‌، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی تاتۆی سه‌ر جه‌سته‌ی ئه‌و تۆمه‌تباره‌ به‌‌ناوی شیجیهارو شیرای له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له‌ هه‌رێمی لوبوری كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكووری شاری بانكۆكی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌، دوای 15 ساڵ توانراوه‌ بناسرێته‌وه‌.


پۆلیسی تایلاند راشیگه‌یاندووه‌، ناوبراو دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ پێشتر سه‌ر به‌ گروپی چه‌ته‌كانی یاماجوچی جوومی بووه‌، كه‌ له‌ گروپێكی تاوانبارانی ژاپۆنی پێكهاتبوو و به‌ یاكۆزا ده‌ناسرا، به‌ڵام ره‌تی كردۆته‌وه‌ كه‌ هیچ تاوانێكی كوشتنی ئه‌نجامدابێت.


شیرای له‌گه‌ڵ 7 كه‌سی دیكه‌ى سه‌ر به‌و گروپه‌ی چه‌ته‌، به‌ كوشتنی سه‌ركرده‌ی گروپێكی دیكه‌ی چه‌ته‌كان تۆمه‌تباره‌، كه‌ له‌ساڵی 2003 كوژراوه‌، له‌كاتێكدا حه‌فت كه‌سه‌كانی دیكه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ژاپۆنه‌وه‌ ده‌ستگیركراون، به‌ڵام له‌ ساڵی 2005 شیرای به‌ره‌و وڵاتی تایلاند رایكردووه‌.


پۆلیسی تایلاند روونیكرده‌وه‌‌، "بڵاوبوونه‌وه‌ی تاتۆی تایبه‌ت به‌ گروپی یاكۆزا له‌سه‌ر پشتی شیرای له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، سه‌رنجی ده‌سه‌ڵاتدارانی ژاپۆنی راكێشاوه‌"، هه‌روه‌ها پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ راشیگه‌یاند، سه‌ره‌تا تۆمه‌ته‌كانی كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌خرێنه‌ پاڵ شیرای، ئینجا ره‌وانه‌ی ژاپۆن ده‌كرێته‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی له‌وێش به‌ تاوانی كوشتن دادگایی بكرێت.




فەرەنسا داوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات لەبارەی عەفرینەوە
تورکیا ئەنجومەنی ئاسایشی لە هێرشەکانی بۆسەر عەفرین ئاگادار کردۆتەوە
ئەردۆغان: ئەمریکا دۆستی هەتا هەتایی کەس نییە
ماكرۆن: داعش رووخاوه‌و كاتی بونیاتنانه‌وه‌یه‌
مۆساد 3 هه‌زار كه‌سی به‌نهێنی كوشتووه‌
وەزیری دەرەوەی تورکیا سه‌ردانی بەغدا ده‌كات
ڤیدیۆ: موعجیزه‌ی پاڵه‌وانێتی ئافره‌تێك بۆ رزگاركردنی پیاوێك
دامه‌زراوه‌ فیدرالییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ كارده‌كه‌ون
تورکیا:دەبێ لەسوچیدا کوردو هەموو پێکهاتەکان بەشداری بکەن بەڵام یەپەگە و پەیەدە نابێ بەشداربن
دادگای میسر سزای لەسێدارەدان بۆ چەند كەسایەتییەك دەردەكات
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە