عێراق: چەند نهێنییەك لەبارەی یاسای لێبوردنی گشتی ئاشكرادەبن
PM:04:54---12-01-2018
ئه‌م بابه‌ته 614 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
بەهۆی لانەبردنی مادەیەك لە یاسای لێبوردنی گشتی بەر لە بڵاوكردنەوەی لە رۆژنامەی وەقائیعدا، چەندین كەس لە عێراق ئازادكراون كە لەسەر دۆسیەی تیرۆر حوكمدراون.

عەلی ئەدیب سەرۆكی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكرد، یاسای لێبوردنی گشتی كە ساڵی رابردوو هەموار كرایەوە، لە یەكێك لە مادەكانیدا چەند دەقێك هاتبوو، كە بواری بۆ ئازادكردنی تیرۆریستان خۆش دەكرد، بەڵام لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە رەتكرایەوە.

ئەدیب وتی: دەقە رەتكراوەكە لە یاساكەدا لانەبراوە ‌و رەوانەی سەرۆكایەتیی كۆمار كراوە ‌و لە رۆژنامەی وەقائیعدا بڵاوكراوەتەوە، بەو هۆیەوە چەندین كەس ئازاد كراون، كە بەهۆی تیرۆرەوە دەستگیركراون.
پەرلەمانتار فیردەوس عەوادی لە بەیاننامەیەكدا، روداوەكەی بە گەورەترین ئابڕوچون لە مێژووی عێراق ناوبرد.





"ئەمریکا و ئێران ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە پڕ کردنەوەی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا"
سونەکان مەترسی ساختەکاری لەهەڵبژاردنەکان ڕادەگەیەنن
عێراق ٩٠ ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو دەداتە کوەیت
عەبادی بە یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسانی جیهان دیاریکرا
ئیکسۆن مۆبیل و حکومەتی عێراق ڕێکناکەون
وەزارەتی بازرگانی عێراق شوێنی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی دیاریکرد
وەزریری بەرگری ئێران گەیشتە بەغدا
پەرلەمانی عیراق گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژە یاسایەک بۆ ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە دەکات
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دڵنیایی دەدات لەوەی ئامێرەکانی دەنگدان هاک ناکرێت
عەبادی ڕەخنەی لەکۆمسیۆن هەیەو بە ناسەربەخۆی دەزانێت
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە