"هەڤاڵینەی یەکێتی سەدام حسێنیش هێزی زۆربوو"
PM:08:09---12-01-2018
ئه‌م بابه‌ته 2508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
مەحمود سەنگاوی ڕایگەیاند هەندێ لەبرادەرانی یەکێتی لەتەلەفزیۆنەوە دەڵێن ئەگەر یەکێتی یەک کورسیش بێنێت هەر یەکێتیە لەبەرئەوەی هێزی هەیە و دەڵێ هەڤاڵینەی یەکێتی سەدام حسێنیش هێزی زۆربوو.

مەحمود سەنگاوی لە لێدوانیدا لەکۆمەڵەی ڕێکخستنە دێرینەکان لەشاری چەمچەماڵ ڕایگەیاند بەداخەوە هەندێک کەس لەناو یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا دێنە سەر تەلەفزیۆن و هەندێک قسە دەکەن کە ڕەنگە زیانی زۆری هەبێت بۆ یەکێتی. لەم رۆژانەدا هەڤاڵێکمان لە تەلەفزیۆنەوە کۆمەڵێک قسەی کرد کە قسەکان دوورن لە پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە.

هەروەها دەڵێ هەڤاڵینە یەکێتی سەددام حسێنیش هێزی زۆری هەبوو، ئەو کاتە باسی ئەوەیان دەکرد هەشت هەزار دەبابەی هەبوو، نزیکەی چوار پێنج هەزار فڕۆکەی هەبوو، بەسەدان هەزار تۆپخانە و زیاتر لە ملیۆنێک سەرباز و سیخوڕی هەبوو. بەڵام لەبەر ئەوەی جەماوەری لەدەست دا، خۆتان بینیتان چارەنووسی سەددام حسێن و حزبەکەی چی بەسەر هات،" مەحمود سەنگاوی وادەڵێت.

ئاماژەی بەوەشدا یەکێتی نیشتمانی وەک هەموو جارێک مام جەلال دەیوت حزبی رەنجدەران و بیر و بازووە، یەکێتی حزبی هەژارەکانە، بەڵام ئەو برادەرانە دەڵێن یەکێتی ئەگەر یەک کورسیش بێنێت هەر یەکێتییە لەبەر ئەوەی هێزی هەیە.مەحمود سەنگاوی لە لێدوانیدا لەکۆمەڵەی ڕێکخستنە دێرینەکان لەشاری چەمچەماڵ ڕایگەیاند بەداخەوە هەندێک کەس لەناو یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا دێنە سەر تەلەفزیۆن و هەندێک قسە دەکەن کە ڕەنگە زیانی زۆری هەبێت بۆ یەکێتی. لەم رۆژانەدا هەڤاڵێکمان لە تەلەفزیۆنەوە کۆمەڵێک قسەی کرد کە قسەکان دوورن لە پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە.





مه‌سرور بارزانی: پارتی له‌ هه‌موو كه‌سیك زیاتر په‌رۆشی ئه‌وه‌یه‌ خۆشگوزه‌ران بن
قوباد تاڵەبانی بڕیارێکی بۆ کەسوکاری شەهیدان دەکرد
وەزارەتی دارایی بڕیارێکی بۆ مۆڵەتی بێ مووچەی وەزیرەکان دەکرد دەکرد
رێگەیەکی نێوان هەولێر و دهۆک دادەخرێت
هەرێم لەسەر زیندانییە سیاسییەکان داوایەک ئاڕاستەی بەغداد دەکات
ده‌ستپێكردنی چالاكییه‌ سه‌ربازییه‌كان بۆسه‌ر ئێران راگیراون
عەبادی: هیچ جیاوازییەك لە نێوان كورد و عەرەبدا نییە
چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی دیکەی ئیتیحادی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ دەکرێتەوە
لاهور شێخ جه‌نگی: دوای هه‌ڵبژاردن پێشمه‌رگه‌ دەگەڕێتەوە ناوچە دابڕێنراوه‌كان
ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر داوای خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌كانیان ده‌كه‌ن
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە