وەزارەتی ناوخۆ پێدانی سوتەمەنی بەئۆتۆمبیلەکانی وەزارەت سنوردار دەکات
AM:11:34---13-01-2018
ئه‌م بابه‌ته 540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبڕیارێک پێدانی سوتەمەنی بەئۆتۆمبیلەکانی سەربە وەزارەت سنوردار دەکات و بەپێی بڕیارەکە ئەو ئۆتۆمبیلانە دەبێ کارتی ئەلیکترۆنی بەکاربهێنن.

وەزارەتی ناوخۆ بەبڕیاری ژمارە (٧٧٠٥) کەلە ١١\١\٢٠١٨ دا دەرچووە ئاماژە بەوەدەکات سیستمی کارتی ئەلیکترۆنی بۆ ئۆتۆمبیلەکانی سەرجەم دامودەزگاکانی سەربەوەزارەتی ناوخۆ دادەمەزرێنرێت بۆ خەرجکردنی سوتەمەنی بەهاوئاهەنگی لەگەڵ ئەو بەنزینخانانەی ئەو سیستەمە بەکاردەهێنن.

هەروەها نوسراوەکە ئاماژەبەوە دەکات مەبەست لەم سیستەمە کۆنترۆڵکردنی خەرج کردنی سوتەمەنی و دابەش کردنێتی بەسەر ئەو ئۆتۆمبیلانەی بۆکار و باری وەزارەت بەکاردەهێنرێن و بنبڕ کردنی دیاردەی بەهەدەردانی سوتەمەنیە.




گٶڕان:جێبەجێ نەکردنی داواکاری خۆپیشاندەران دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات
لەکەلار بەهۆی یاریەوە گەنجێک بەچەقۆ بریندارکرا
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
لەهەولێر خۆپیشاندان دەستیپێکرد
ئەمڕۆ ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن
ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانی دهۆک ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت
پەرلەمانی کوردستان سبەینێ کۆدەبێتەوە
خەسرەو گۆران:لەکاتی ڕیفراندۆمەوە تۆماری دەنگدەران پاککراوەتەوە
عەرەفات کەرەم:با هاوڵاتیانی عێراق دەسەڵاتی کوردی تاقیبکەنەوە
کەش و هەوای ئەمرۆ و سبەینێ
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە