کۆمسیۆن ژمارەی ناوی دوبارە ڕادەگەیەنێت
PM:03:04---13-01-2018
ئه‌م بابه‌ته 808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند شەش هەزار ناوی دوبارە لە تۆماری دەنگدەراندا بوونی هەیە.

شیروان زراری وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن وڕاپرسی لەهەرێمی کوردستان ڕایگەیاند شەش هەزار ناوی دوبارە لەتۆماری دەنگدەراندا بونی هەیە سەرەڕای ناوی لێکچوو وە ئەوانەی تەمەنیان لەسەروو ٩٠ ساڵەوەیە .

ئاماژەی بەوەدا لەتۆمارەکەدا ڕێژەکان بریتین لە شه‌ش هەزار و ٣٤٢ ناوی دوبارە و دەنگدەرانی تایبەت وەك لە تۆمارەكەیان هەیە بریتیە لە ١٨٤ هەزار و ١٧٥ دەنگدەرە، هەبوونی ناوی لەیەك چوو لەتۆمارەكە برتیە لە ٩٦ هەزار و ٢٥٨ كەس، ئەوانەشی كەتەمەنیان لەسەروو ٩٠ ساڵیە ژمارەیان ٤١ هەزار و ٨٩٩ كەس دەبن.

هەروەها٢٣ هەزار و ٧٤٤ دەنگدەری ئاوارەی دەرەوەی پارێزگاكانی دەرەوەی هەرێمن، ئەوانەشی لەدایك بووی ساڵی ٢٠٠٠ ژمارەیان برتیە لە ١١٦ هەزار و٨٨ دەنگ، ئەوانەشی كۆدی خێزانیان سفرە بریتیە لە ٧ هەزار و ٨٦٩ دەنگدەرن.

جەختی کردەوە لەوەی دەستكراوە بە ئامادەكاریەكان بۆ كاركردن لە تۆماری دەنگدەران و دواتریش بەداتا چۆنیەتی كاركردنیان و پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەخەنەروو.




گٶڕان:جێبەجێ نەکردنی داواکاری خۆپیشاندەران دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات
لەکەلار بەهۆی یاریەوە گەنجێک بەچەقۆ بریندارکرا
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
لەهەولێر خۆپیشاندان دەستیپێکرد
ئەمڕۆ ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن
ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانی دهۆک ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت
پەرلەمانی کوردستان سبەینێ کۆدەبێتەوە
خەسرەو گۆران:لەکاتی ڕیفراندۆمەوە تۆماری دەنگدەران پاککراوەتەوە
عەرەفات کەرەم:با هاوڵاتیانی عێراق دەسەڵاتی کوردی تاقیبکەنەوە
کەش و هەوای ئەمرۆ و سبەینێ
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە