ئارام شێخ محەمەد:هەرێم دەتوانێت بیانوی بەغدا ببڕێت
PM:04:24---13-01-2018
ئه‌م بابه‌ته 1283 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند بەغدا بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان مەرجی ڕادەست کردنی خاڵە سنوریەکان و فڕۆکەخانەکان و نەوتی هەیە ئەگەر هەرێم ئەو مەرجانە جێبەجی بکات دەتوانێت بیانوی بەغدا ببڕێت.

ئارام شێخ محەمەد لە وتەیەکیدا لەکاتی بەشداریکردنی لەکۆنفرانسی سەنتەری میترۆ ڕایگەیاند مه‌رجی‌ عیراق بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ته‌نها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ریفراندۆم نییه‌، چونكه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ریفراندۆم كاڵ بوه‌ته‌وه‌، حكومه‌تی‌ عیراق سێ داواكاری‌ سه‌ره‌كی هه‌یه‌ ئه‌وانیش رێككه‌وتن له‌سه‌ر نه‌وت و ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و سێ خاڵه‌ رێكبكه‌ون ده‌رگاكانی‌ دیكه‌ش ده‌كرێنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و سێ داواكارییه‌ كرا ئه‌و كاته‌ حكومه‌تی‌ عیراق بیانووی‌ به‌ده‌سته‌وه‌ نامێنێت.

هەروەها وتی ئاگاداری‌ سه‌ردانی‌ شانده‌كه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بۆ به‌غدا نیم و له‌ میدیاكانه‌وه‌ بیستوومە.

سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەدا سبه‌ینێ دانیشتنی‌ په‌رله‌مانه‌ و پێش دانیشتنیش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێك له‌ كارنامه‌كانی‌ دانیشتن پەسەند کردنی رۆژی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بێت، چونكه‌ به‌پێی‌ یاسا حكومه‌ت رۆژێك دیاری‌ ده‌كات و پاشان په‌رله‌مان په‌سه‌ندی‌ دەکات.




ئاسایش ڕێگربوو لە بەڕێوەچونی مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی سۆرانی مامەحەمە
مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی شەهیدی قەڵەم سۆرانی مامە حەمە بەڕێوەچوو
دوای چوار ڕۆژ تەرمی پێشمەرگەیەک دۆزرایەوە
لەمەریوان شەڕ لەنێوان سوپای پاسداران و پێشمەرگەکانی حدکا ڕویدا
کەرکوک:هێرش کراوەتە سەر هەواڵگری حەشدی شەعبی
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی سۆرانی مامە حەمە بەڕیوەدەچێت
چەمچەماڵ: دەیەمین ساڵیادی سۆرانی مامە حەمە بەڕێوەچوو
ڕامین پەناهی بۆ بەندیخانەیەکی شاری کەرەج دەگوێزرێتەوە
سبەینێ ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە