ئەردۆغان:ئەگەر یەپەگە عەفرین ڕادەست نەکات ئەوا بەسەریاندا دەڕوخێنین
PM:04:50---13-01-2018
ئه‌م بابه‌ته 1851 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند ئەگەر یەپەگە عەفرین رادەستنەكات، ئەوكات بە سەریاندا دەڕوخێنین، وهەفتەیەك ناخایەنێت دەردەكەوێت كە چی دەكەین.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەوتارێکیدا لە کۆنگرەی ئاک پارتی لە باکوری کوردستان سەبارەت بەدۆخی سوریا ڕایگەیاند بەئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات وەكو چەقۆ ڕاڕەوی نێوان كۆبانی و عەفرینمان بڕی بە ئۆپەراسیۆنی ئیدلیب ڕاڕەوی نێوان عەفرین و دەریای سپیمان لەناوبرد.

هەروەها وتی ئەگەر یەپەگە عەفرین رادەستنەكات، ئەوكات بە سەریاندا دەڕوخێنین، ئەگەر ئەو بەڵێنانەی لەبارەی مەنبەجەوە جێبەجێنەكرێن ،ئەوا هەفتەیەك ناخایەنێت دەردەكەوێت كە چی دەكەین، چۆن دوێنێ لە جەرابلوس و باب سێ هەزار چەكداری داعشمان لەناوبرد ئەگەر پێویست بكات بەیانی سێ هەزار تیرۆریستی یەپەگە لەناودەبەین.

ئاماژەی بە پشتیوانی ئەمریکا بۆ یەپەگە کرد و وتی ئەمەریكا تا ئێستا چوار هەزار و 900 بارهەڵگر و چەك و تەقەمەنی ناردووە بۆ یەپەگە، هەروەها دوو هەزار فڕۆكەی بارهەڵگری پڕ لە چەك لە فڕۆكەخانەكانی رۆژئاوای كوردستان دابەزیوون و رادەستی شەڕڤانان كراون.




بریتانیا،ئەڵمانیا و فەرەنسا: هیچ شتێک ڕەوایەتی بە کوشتنی خاشقچی نادات
هەسەدە: لەڕوبەڕوبونەوەیەکدا شەش چەکداری داعس کوژراون
بەلەمێکی کۆچبەران لەتورکیا نوقمبوو
ترەمپ و ئەردۆغان بەڵینی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانیاندا
جۆ بایدن:ئیدارەکەی ترەمپ ناوبانگی ڕەوشتی ئێمەی لەکەدار کردوە
دوو وەزیری حکومەتەکەی ڕۆحانی دەستیان لەکارکێشایەوە
نەتەوە یەکگرتوەکان داوای لێپرسینەوە لە کوژرانی خاشقچی دەکات
ترەمپ:گێرانەوەکانی سعودیە لەسەر کوژرانی خاشقچی ڕاستن
سعودیە کوژرانی خاشقچی لەکونسوڵخانەی وڵاتەکەیدا ئاشکراکرد
ئەردۆغان: دەبێ لەماوەی ٩٠ ڕۆژدا یەپەگە مەنبج چۆڵ بکات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە