ئەحمەدی حاجی ڕەشید وەڵامی خەسرەو گۆران دەداتەوە
PM:05:08---13-01-2018
ئه‌م بابه‌ته 1761 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق وەڵامی خەسرەو گۆران سەرۆکی فراکسیۆنی پێشوی پارتی دەداتەوە و دەڵێ خەسرەو گۆران بە درۆ نامەیەکی وەزارەتی پێشمەرگەی بۆ پەرلەمانی عێراق هێنابوو تا دەوام نەکات.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید لەوەڵامی ئەوەی خەسرەو گۆران پێشتر ڕایگەیاند ئەحمەدی حاجی ڕەشید بەخراپ باسی گەنمی جوتیارانی کردووە لای عەبادی وتی ئەوە بازرگانە حیزبیە چاوچنۆکەکانی ئێوەن گەنمی موسڵتان لە رێگەی دهۆکەوە تێکەڵ بەگەنمی جوتیاران کرد تا قەیرانی نەدانی پارەی جوتیارانی لێ دروست بوو.

هەروەها دەڵێ خەسرەو گۆران بە درۆ نامەیەکی وەزارەتی پێشمەرگەی بۆ پەرلەمانی عێراق هێنابوو تا دەوام نەکات، بەڵام پێشمەرگەکان چاکی دەناسن مەگەر بۆ وێنه‌ گرتن بەرەکانی شەری بینیبێت، ئەگەرنا ھەر لە دەزگای ھەڵبژاردنی حزبەکەی خەریکی دانانی پلانی ساختەکاری ھەڵبژاردنەکان بووە.

پێشتر خەسرەو گۆران ڕایگەیاند، بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی ئیعاز دەدەن بە حکومەتی عێراقی بۆ ئەوەی بودجە و موچە نەنێرێت بۆ کوردستان.




هەسەدە:لەڕوداوەکانی عەفریندا ڕوسیا خیانەتی لەکورد کرد
لاهور شێخ جەنگی: پرۆسەی ئاشتی زیندو بکەرەوە نەوەک هێرش بکەن
خوێندنی باڵا: ئەوانەی خۆپیشاندانیانکرد خوێندکار نەبوون
نێچیرڤان بارزانی:هیچ وادەیەک بۆکردنەوەی فڕۆکەخانەکان نیە
کۆمەڵ و گۆڕان داوای دانیشتنی نائاسایی پەرلەمان دەکەن بۆ پشتیوانی عەفرین
سلێمانی ... مۆڵەتی كاركردن بە مۆلیدەیەك دەدرێت
سبەینێ شاندیكی فڕۆكەوانی عێراق سەردانی هەرێم دەكات
باڵەخانەی پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان نۆژەن كرایەوە
مەسعود بارزانی: هێرشەکانی عفرین ڕابگرن
ماڵپەڕی ڕۆژنیوز هاک کرا
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە