دادوەرە گەندەڵەکان دەبێت دادگایی بکرێن نەک ئێمە ..؟
PM:05:01---20-01-2018
ئه‌م بابه‌ته 5703 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین: پارێزەر / سۆران محەمەد غەریب

سەرەتای ئەم نوسینەم دەمەوێت دوو شت بکەمە پێشەکی:

یەکەم / ئەم نوسینە ناونیشانەکەی گشت دادوەران ناگرێتەوە ، چونکە دادوەر هەروەکو هەموو کەسێکی سروشتی مرۆڤە .. مرۆڤیش تیایاندا هەیە چاکە و کار لە پێناو چاکی خۆی و خەڵکیدا دەکات ... هەشیانە پیسە و کار بۆ خۆی دەکات و دەیەوێت سەراپا کۆمەڵگا پیس بکات تا پیسیەکانی خۆی دەرنەکەوێت ... هەروەها تیایاندا هەیە هەموو شتێک دەکات چەندە قێزەونیش بێت تا هەر خۆی بمێنێت و ئاژەڵ ئاسا بژی ... تیایانیشدا هەیە مرۆڤ دۆستانە دەژی بۆ خۆی و خەڵکی . بۆیە ئەمە دەڵێم چونکە ئەو دادوەرانەی کە گەندەڵیان لەسەرە دەیانەوێت تەواوی دادوەران بکەنە بەرەی خۆیان لە دژم و ئەوەی لەسەریان بڵاوم کردۆتەوە لە (سۆشیال میدیای لڤین) و پێشتریش لە ڕۆژنامەی (هاوڵاتی) . هەر هەموو ئەمانە بەکاربهێنن تا بتوانن پەردەپۆشی ئەوەی پێ بکەن لەو گەندەڵیانەی کە لەسەریان ساغ بوەتەوە بوە بە بەڵگەی باوەڕپێکراو و نوسراو ، بەڵام بە داخەوە کە لایەنی بەرپرس نیە لەوەی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا تا سزایان بدات سنور لەبەردەم گەندەڵیەکانیان دابنێت ... هەر بۆیە ئامادەن هەموو ڕێگایەکی ناڕەوا بگرنەبەر تا ئەو گەندەڵیانەیانەیان بشارنەوە ..

دوەم / خۆم بە سەربەرز دەزانم و مایەی شانازیە کە لە ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی دادوەریدا کە هەندێ دادوەر لە ڕابردودا کردویانە و بەردەوامیش هەر دەیکەن ، تا ئەو ڕادەیەی سەنگەری سکاڵا جوڵاندنیان لە دژم گرتۆتە بەر دەیانەوێت لەم ڕێاگایەوە دەنگم کپ بکەن و پێنوسم سڕ بکەن لە دژیان ، چونکە تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک لە داوەران یان پارێزەران یان یان مافناسان بەم ئەندازەیە نەیتوانوە ڕوبەڕویان ببێتەوە . من بەو باوەڕەی کە ناخمدا بونی هەیە بەردەوام تیامدا پتەوتر دەبێت ئەوەیە (( بە ناپەسەند و نامرۆنەی دەبینم هەر مرۆڤێک ژیانی خۆی ڕوناک بکاتەوە بە تاریک کردنی ژیانی کەسانی دی ، دەبێت مرۆڤ خاوەن ڕەوشت وهەڵگری بەهاکانی مرۆڤی بەخشندە بێت و ژیانی خەڵکی ڕوناک و ڕۆشن بکاتەوە ئەگەر بە تاریک کردنی ژیانی خۆی بێت )) .

باش دەزانم دادوەرە گەندەڵەکان (مەبەستم ئەوانەی کە گەندەڵیان لەسەرە) چەندین ڕێگایان گرتەبەر هەر لە نێوەند گیری تا داواکرنی نوسراو بە پاکانە وەرگرتن لە ڕێگای بزواندنی سکاڵا لە دژم . دواجار ملم نەدا بۆیان ...

ئینجا خوێنەر با ببینێت ئەمەی دەیڵێم و باسی دەکەم لە سکاڵاکەیان شتێکی دروستە یان نا ..؟

سبەینێ بەرواری ٢١ / ١ / ٢٠١٨ بەرواری دیاری کراوە بۆ دادگایی کردنم لە داگای کەتنی / ٣ لە سلێمانی  ... دەمەوێت ئەوە بڵێم کە لە قۆناغی لێکۆڵینەوەی ئەم سکاڵایەدا داوایەکی تەواو یاساییم کردبوو کە بە نوسراو ئاراستەی دادوەری لێکۆڵینەوەم کردبوو بەوەی دەبێت ئەم سکاڵایە دابخرێت ، چونکە تەواوی ڕێکارەکانی کە گیرابونە بەر هەر لەسەرەتاوە بە نایاسایی بوە ... بەڵگەش بۆ ئەمە ئەوەیە ئەم سکاڵایە کەسێکی ئاسایی نەیکردوە و نەیجوڵاندوە ، بەڵکو (یەکێتی دادوەران – لقی سلێمانی و یەکێتی دادوەرانی هەرێم)ە .. بەمەش ڕێگری یاسایی هەیە لەبەردەم هەر دادوەرێکی هەرێمی کوردستان کە دادگایی بکات لەم سکاڵایەدا و هەر سکاڵایەکی تر کە یەکێتی دادوەران تیایدا سکاڵاکار بێت . هەر بۆیە داوای ئەوەم کردبوو هەموو سکاڵاکان هەر لەسەرەتاوە کە جوڵندراوە لە دژم تەواوی رێکارەکانی بە پوچەڵ لە پێنوس دەدرێت ... بەڵگە و هۆی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە لە یاسادا نابێت ڕکابەری و داوەری کۆبکریتەوە (لایجوز الجمع بین الخصم و الحكم) .. چونکە (ناکرێت و ناشێت سکاڵاکار بڕیار بۆ بەرژەوەندی خۆی بدات )کەچی ئەوەی کاری پێنەکراو بەرپەرچ درایەوە ئەم داواکاریە بوو .. هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دوو دادوەری باڵادەستی ناو دادگا یەکەمیان / سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی و دوەمیان / جێگری سەرۆکی دادگایەی هەمان ناوچەیە هەر ئەمانە کە گەندەڵیەکی زۆریان لەسەرە و لە پێشودا بڵاوم کردۆتەوە و سکاڵام لەسەریان تۆمارکردبوو لە رێگای چەند سکاڵایەکەوە لە دەستە و دادگای دەست پاکی سلێمانی ، بەڵام تا ئێستا هیچ ئاکامی نەبوو لەبەر ئەوەی ئەو دوو دادوەرە شوێنیان هەستیارە .. هەموان باش دەزانین کە ئەو دادوەرانەی تر(ئەوانەی خوارو تر) لە ژێر بڕیار و فەرمانی ئەم دوو دادوەرەن دڵنیاش بن لەوەی هەر دادوەرێک بە ئاراستەی بڕیارەکانی ئەم دوو دادوەرەوە بجوڵێتەوە ئەوا بێ یەک و دوو گەندەڵی لەسەرە بۆیە بە ئارەزوی ئەمان جموجۆڵ دەکات . دواجار بێ یەک و دوو هەم ناوی ئاشکرا دەکەم لە ڕاگەیاندنەکان و هەم گومان لەوە ناکەم کە تێوەگلاوی گەندەڵیە و لێخۆشبون نایگرێتەوە .  بۆ مێژوو دەڵێم : تەواو بەرپرسیارێتی دەخەمە ئەستۆی ئەم دوو دادوەرەی کە فەرمان دەردەکەن بەسەر دادوەراندا ...  دەبێت ئەوەش بزانن دوێنی ڕابردو تازە تێپەڕی ... ئەمڕۆ بۆ ئەوان چی دەکەن با بیکەن ... سبەینێ ماوە بزانن بۆ کێیە و چی ڕودەدات...؟؟؟ بەرەنگاربونەوە بەردەوامە...

ئەمەی خوارەوەش وێنەیەک لە پێڕاگەیاندراوەکە بەوەی کە ئامادە بم لە ٢١ / ١ / ٢٠١٨ . چاوەڕێ بن ..



دادوەرە گەندەڵەکان هەڕەشە دەکەن و بەرەو کوێ دەڕۆن؟
هۆشداریەک بۆ دادوەرە گەندەڵەکان پارێزەر
پارتەکەی پارتان لە گەمژەییەوە بەرەو تیرۆری هزر
گەمژەکان لەسەر میراتی ئەژین
دادوەرە گەندەڵەکان دەبێت دادگایی بکرێن نەک ئێمە ..؟
رۆژی شەهیدانی یەکێتی و چەند قسەیەک!
لە ساڵیادی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی دادگاکانی هەرێم
لە دوای سزادانی دادوەران(سەردار و تەها).. کام دادوەر سزا دەدرێت ..؟
‎کابینەکەی دکتۆر میران
لاهور و ئەوانیدیكە:
دوو دیمەنی ساتی ناشتنی نەوشیروان مستەفا
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە