چەند دەنگێكی تۆقێنەر لەقوڵایی دەریای سوور دەبیسترێت
PM:01:44---09-02-2018
ئه‌م بابه‌ته 9552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
چەند دەنگێكی تۆقینەر لەناو قوڵایی دەریای سوور دەبیسترێ و زاناكانیش ئەو دەنگانە بۆ سێ هۆكار دەگەڕێننەوە.

حەسەن تەیب سەرۆكی كۆمەڵەی فریاكەوتنی دەریایی لە پارێزگای غەردەقەی میسر دەڵێت"بەگوێرەی بۆچوونی زانا و پسپۆڕەكان، سێ هۆكار هەن بۆ دروستبوونی ئەو دەنگە تۆقێنەرانە لەناو قوڵایی دەریای سوور، یەكەمیان ئەگەری دەنگدانەوەی دەنگی نەهەنگەكان بێت كە دەنگەكانیان لەدوورییەكی زۆریشەوە دەگاتە ناوچەكە بەو هۆیەی ئاو گەیەنرێكی باشی شەپۆلە دەنگییەكانە".

شیكردنەوەی دووەمیش ئەوەیە رەنگە بەهۆی كرداری چوونەوەیەكی خاكی بنی دەریاكە بێ بەهۆی دروستبوونی چەندین درز لەبنی دەریاكە كەبەهۆی بومەلەرزەكانەوە دروستبوون.

دەشڵێت"ناوچەی دەریای سوور بەناوچەیەكی چالاكی بومەلەرزە دادەنرێت".

هەرچی شیكردنەوەی سێیەمیشە باس لەوە دەكات رەنگە ئەو دەنگە تۆقێنەرانە بەهۆی كاری ئامێرەكانی گەڕان بەدوای نەوت بێ لەنزیك ئەو ناوچانە.

حەسەن تەیب راشیگەیاند"لیژنەیەكی تایبەت لەپسپۆڕانی دەریایی دروستدەكرێت بۆ ئاشكراكردنی هۆكاری راستەقینەی ئەو دەنگە تۆقێنەرانە لەناو قوڵایی دەریای سوور".



تەقە لەباڵوێزخانەی ئەمریکا کرا لەئەنقەرە
چیرۆکی ئاشکراکردنی پەنابەران لە دادگاکانی ئەڵمانیا
پەنابەرە كوردەكەی دوورگەی مانوس نوێترین كاری خۆی بڵاوكردەوە
پوتین بۆ زه‌ماوه‌ندی ژنه‌ وه‌زیرێك ده‌چێته‌ ڤییه‌ننا
ده‌رگای ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ بۆ یۆنان ده‌كرێته‌وه‌
ژنه‌ په‌نابه‌رێكی موسڵمان ده‌بێته‌ ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا
ئه‌مه‌ریكا گرووپی كاری تایبه‌ت له‌ دژی ئێران داده‌مه‌زرێنێت
روسیا و ئه‌مه‌ریكا پرسی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ سوریا تاوتوێده‌كه‌ن
ئه‌گه‌ر میلانیا جیابێته‌وه‌ تره‌مپ له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌ریده‌كات
واشنتن: تره‌مپ پوتنی له‌ ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا بۆ سوریا ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە