پارتی: هه‌ركه‌سێك ده‌چێت بۆ عه‌فرین ئۆتۆمبێلی بۆ ده‌گرین
PM:04:45---09-02-2018
ئه‌م بابه‌ته 5964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
وتەبێژی پارتی له‌ شاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، هەرکەسێک دەیەوێت بچێتە عەفرین، هاوكارده‌بن ئۆتۆمبێلیشیان بۆ دەگرن.

عەتا شێخ حەسەن،وتەبێژی پارتی له‌ پارێزگای سلێمانی به‌ دەنگی ئەمریکای راگه‌یاند کە هەڵوێستی ئەوان لەسەر لەشکرکێشی‌ سوپای تورکیا ئەوەیە هیواخوازن کێشەکان لەڕێی دیالۆگ و گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن، لە پێشتریشدا مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی لە بەیاننامەیەکدا ئەم هەڵوێستەی ڕاگەیاندووە.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ پارتی دیموکراتی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانیان خستووەتەگەڕ بۆ وەستاندنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا، وتەبێژی پارتی وتی: بەیاننامەکەی مەسعود بارزانی بانگەوازێک بووە بۆ هەردوولا کە بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ.

له‌باره‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر ئه‌و گه‌نجانه‌ی‌ كه‌ به‌نیازبوون بچن بۆ عه‌فرین له‌لایه‌ن ئاسایشی‌ پارتییه‌وه‌، عەتا شێخ حەسەن رایگەیاند هەرکەسێک دەیەوێت بچێتە عەفرین بۆ بەشداری لە بەرگری خەڵکی ئەوێ، ئەوان ئامادەن هاوکاریان بن و ئۆتۆمبێلیشیان بۆ بگرن.



بۆیەکەمجار لڤین نهێنی هەڵاتنی نەجمەدین کەریم لە کەرکوک بەرەو هەولێر ئاشكرادەکرێت
وەزارەتی دارایی خشتەیەكی نوێی مووچەی راگەیەند
دواین هەڵوێستی عەبادی لەسەر ناردنی مووچەو کردنەوەی فرۆکەخانەکان
مام ڕۆستەم بەرامبەر 22 فڕۆکەکەی مەلا بەختیار بێدەنگی شکاند
ئارام شێخ محەمەد: قەرەبووی ئەم هاوڵاتیانە دەکەینەوە
بەغداد داواكارییەكی دیكەی بۆ ناردنی مووچەی ئاڕاستەی هەرێم كرد
هۆتێلێک لەشاری سلیمانی گڕی گرت
تورکیا هەڵوێستی لەبارەی ڕێککەوتنی یەپەگە و سوریا ئاشکرا کرد
حەیدەر عەبادی: نزیک بوینەتەوە لەدابین کردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم
حکومەتی عێراق بڕیاریدا قەرزی خانوبەرە بدات بەهاوڵاتیان
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە