روحانی: هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ئامانجه‌كانی ناپێكێت
PM:02:40---10-02-2018
ئه‌م بابه‌ته 1129 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران، حه‌سه‌ن روحانى، رايگه‌ياند، "هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين ئامانجه‌كانى نه‌پێكاوه‌" و ره‌تيشيكرده‌وه‌، "وڵاته‌كه‌ى له‌شكركێشى بۆ سه‌ر وڵاتان به‌ بێ ره‌زامه‌ندى پێشوه‌خته‌ په‌سند بكات".

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، روحانی وتی"هیوادارین توركیا ده‌ست له‌ هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر عه‌فرین هه‌ڵبگرێت و شه‌ڕ رابگرێت".

وتیشی"كوژرانی كورد و تورك له‌و شه‌ڕه‌دا بێ سووده"‌.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌هرام قاسمی، رایگه‌یاند، "ده‌ستتێوه‌ردان و هێرشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌و ئارامییه‌ رێژه‌ییه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌ و سه‌رده‌كێشێت بۆ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی ناوخۆ له‌ ناوچه‌كه‌دا".

هێرشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین به‌ به‌شداری نزیكه‌ی 30 هه‌زار له‌ چه‌كدارانی گرووپ و ملیشیا ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به‌ "سوپای ئازادی سووریا" رۆژی شه‌ممه‌ 20ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2018، كاتژمێر (05:00) له‌ ژێر ناوی "ئۆپراسیۆنی چڵه‌ زه‌یتون" ده‌ستیپێكرد و هه‌ردوولای شه‌ڕه‌كه‌ رۆژانه‌ زانیاری له‌ باره‌ی زیانی گیانی و ماڵی یه‌كدی بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.



دادگا داوای ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش دەکات
ئایدن مەعروف:پۆستی جیگری سەرۆک وەزیرانمان دەوێ لەکابینەی نوێ
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
چەمچەماڵ: بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لەماڵێکدا ٧ کەسی خێزانێک گیانیان لەدەستدا
سۆران عومەر:دابێ بەرپرسانی حکومەت بدرێنە دادگا
پۆلیسی هەولێر کەسێک بەتۆمەتی کوشتنی خوشکەکەی دەستگیر دەکات
هاتوچۆی هەولێر:لەماوەی ١٠ مانگدا ٢١٤ کەس بە ڕوداوی هاتوچۆ گیانیانلەدەستداوە
سەفین دزەیی:پەیوەندیەکانی نیوان هەرێم و بەغدا ئاسایی بونەتەوە
زانکۆی سلێمانی بڕیارێک لەبارەی خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکان دەردەکات
شاندێکی بەغدا سەردانی هەرێم دەکات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە