چوار یه‌كی خه‌ڵكی عێراق رۆژانه‌ به‌ كه‌متر له‌ دوو دۆلار ده‌ژین
PM:01:03---11-02-2018
ئه‌م بابه‌ته 375 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
پیته‌ر هۆكینز، نوێنه‌ری رێكخراوی یونسێف له‌ عێراق، ئاماژە بۆئەوەدەکات چوار یه‌كی دانیشتوانی عێراق رۆژانه‌ به‌ كه‌متر له‌ دوو دۆلار ده‌ژین و گرنگه‌ كۆنگره‌ی به‌خشه‌ران كه‌ بڕیاره‌ سبەینێ له‌ وڵاتی كوه‌یت ببه‌سترێت، به‌شدارییه‌كی فراوانی نێوده‌وڵه‌تی تێدا بكرێت و هه‌وڵبدرێت كه‌رتی تایبه‌ت رابكێشرێته‌ سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانه‌وه‌.


ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی له‌ زاری هۆكینز بڵاویكردووه‌ته‌وه‌و وتوویه‌تی"ئه‌گه‌ر هه‌موو به‌شداربووان سه‌رنج بخه‌نه‌ سه‌ر شاری مووسڵ كه‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری عێراقه‌ و ساڵانێك كرابووه‌ پایته‌ختی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش له‌ عێراق و جه‌نگ به‌شێكی زۆری وێرانكردووه‌، ده‌بێت ئه‌وه‌یان بیر نه‌چێت كه‌ پارێزگاكانی دیكه‌ی وه‌ك ئه‌نبار و دیاله‌ و سه‌ڵاحه‌ددینیش به‌ده‌ست جه‌نگه‌وه‌ ناڵاندوویانه‌".


عیرفان عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان له‌ عێراق ده‌ڵێت"نیشته‌جێبوون ره‌گه‌زی سه‌ره‌كییه‌، ئێستا 19% وڵات رووبه‌ڕووی وێرانكاریی بووه‌ته‌وه‌ له‌و كه‌رته‌دا و هێشتا 2.6 ملیۆن كه‌سیش ئاواره‌ن".


به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی یۆنۆسات كه‌ توێژینه‌وه‌ی مه‌یدانی له‌ رێگه‌ی سه‌ته‌لایته‌وه‌ كردووه‌، زیاتر له‌ 17 هه‌زار شوێنی نیشته‌جێبوون له‌ شاری مووسڵ خاپوور بووه‌ یان زیانی زۆریان پێگه‌یشتووه‌".




دکتۆرێکی داعش لە موسڵ دەستگیر کرا
عێراق هەوڵی کڕینی مووشەکی ئێس400 دەدات
سعودیە و کوەیت بڕی ٣.٥ ملیار دۆلار بۆ ئاوەدان کردنەوەی عێراق تەرخان دەکەن
حەیدەر عەبادی لەبارەی ئاوەدان کردنەوەی عێراقەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە
کۆمسیۆن داوا هاوپەیمانێتیەکانی بەشداری هەڵبژاردن دەکات لیستی کاندیدەکانیان پێشکەش بکەن
پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ بوجە کرد
100 ملیار دۆلار بۆ بنیاتنانەوەی عێراق تەرخاندەكرێت
حه‌شدی شه‌عبی له‌ناو خۆیاندا ده‌بێت به‌ شه‌ڕیان
"لەمەبەدوا پێویست ناکات حکومەتی عێراق پارە لەموچەی فەرمانبەران ببڕێت"
عه‌بادی داواكارییه‌كی حه‌شدی شه‌عبی ره‌ت ده‌كاته‌وه‌
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە