سونەی عێراق لە عەبادی تووڕەن
PM:01:35---11-02-2018
ئه‌م بابه‌ته 991 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
نور به‌جاری، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی هێزی عێراقی ئاشكرایكرد، "حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هۆشداری داوه‌ته‌ په‌رله‌مان و پێڕاگه‌یاندووین‌، ئه‌گه‌ر تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه‌ له‌مه‌ زیاتر دوابخرێت، ئه‌و قه‌رزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ له‌ده‌ست ده‌ده‌ین، كه‌ بڕیاره‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان به‌ عێراق بدرێت".


به‌جاری به‌ سایتی "غه‌د پرێس"ی راگه‌یاند"حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی راگه‌یاندووه‌، كۆسپه‌كانی به‌رده‌م تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی زیانێكی گه‌وره‌ به‌ ئابووری عێراق ده‌گه‌یه‌نێت و، ئه‌و قه‌رزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ له‌ده‌ست ده‌دات، كه‌ بۆ ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان ته‌رخان كروه‌".


به‌جاری وتیشی"كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی تێنه‌په‌ڕاندنی یاسای بودجه‌ كه‌ عه‌بادی باسی لێوه‌ ده‌كات، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر كۆنگره‌ی وڵاتانی به‌خشه‌ر له‌ كوێت ده‌بێت".


ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی سوننه‌ جه‌ختیشی كرده‌وه‌"لایه‌نه‌ سوننیه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌نگ له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی ناده‌ن، تا به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و دیكۆمێنتكراو داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێن"، چونكه‌ وه‌ك خۆی دووپاتیكرده‌وه‌، "ئه‌وان ته‌نیا به‌به‌ڵێنه‌ زاره‌كییه‌كان رازی نابن".


ئه‌و هۆشدارییه‌ی عه‌بادی و هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌ سووننیه‌كان هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كانیش له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌كۆده‌نگی جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌وان رێگه‌ به‌ تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه‌ ناده‌ن و ته‌واوی ئه‌و دانیشتنانه‌ی په‌رله‌مانیش بایكۆت ده‌كه‌ن، كه‌ تێیدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ ده‌كرێت، تائه‌وكاته‌ی پشكی هه‌رێم له‌ 12.8%ی نه‌كرێته‌وه‌ له‌ 17%.




سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی داعش ئاشكرا بوو
عێراق خاوه‌ن خراپترین پاسپۆرته‌ له‌ جیهان
موقتەدا سەدر:ئەمڕۆ وێنەکەم بۆ تەواو کردن
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجام دەدات
بەهۆی تەقینەوەکەی بەغداوە زیاتر لە بیست کەس بونە قوربانی
پەرلەمانی عیراق سبەینێ کۆدەبێتەوە
ئەیاد عەلاوی: ڕێوشوێنەکانی کۆمسیۆن هەڵبژاردنەکانی لەناوەڕۆکەکەی بەتاڵکردەوە
دادگای عیراقی سزای لەسێدارەدانی بۆ داعشێکی بەلجیکی دەرکرد
سه‌در: ناوچه‌ی سه‌وز ناهێڵم
سه‌در هه‌وڵی ده‌ركردنی ئێران نادات
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە