بەسێ ھۆزات: رووسیا و ئەمریکا بەشدارن لەو تاوانانەی دژی عەفرین ئەنجامدەدرێن
PM:02:49---11-02-2018
ئه‌م بابه‌ته 875 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوبەری كۆما جڤاكێن كوردستان (کەجەکە) رایدەگەیەنێت، رووسیا و ئەمریکا و رژێمی ئەسەد، بەشدارن لەو تاوانانەی دژی عەفرین ئەنجامدەدرێن.

لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئاژانسی فورات نیوزی نزیك لە پەكەكە، بەسێ ھۆزات رایگەیاند"هێرشی سەر عەفرین بەردەوامیی پیلانگێڕی نێودەوڵەتییە، حکومەتی توركیا سیاسەتی کوشتاری لە دژی گەلی کورد گرتەبەر و ئەوەش تایبەت نەبوو بە تەنیا باکووری کوردستان، ئەمڕۆ هەر لە بەردەوامی ئەو سیاسەتانەدا هێرشی کردووەتە سەر عەفرین هەر بەو مەبەستە، پێشتریش هێرشیان بۆ سەر باشووری کوردستان، دەیانەوێت لە هەر شوێنێك دەستکەوتێکی گەلی کورد هەبێت لە ناوی ببەن".

دەشڵێت"ماوەی پێنج شەش ساڵە لە رێگای نوسرە و داعشەوە هێرش دەکەنە سەر رۆژئاوا، بەڵام شەرڤانانی یەپەژە و یەپەگە لە دژیان شەڕیان کردووە، ئێستا راستەوخۆ هێرش دەکەن و ئەو هێرشەش بەردەوامیی سیاسەتەکانی داگیرکردنی باکووری کوردستان و پیلانگێڕی نێودەوڵەتییە".

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوبەری كەجەكە، راشیگەیاندووە"ئێستا رووسیا و ئەمریکا و رژێمی ئەسەد و هێزەکانی دیکە بەشدارن لەو تاوانانەی لە دژی عەفرین ئەنجام دەدرێت، بەڵام بەرخودانی هێزەکانی بەرگری لە گەلەکەمان ئەو پیلانگێڕییانە پوچەڵدەکەنەوە، هێرشی سوپای توركیا فەشەل دەهێنێت، بە دڵنیاییەوە گەلی عەفرین سەردەکەون".



بۆیەکەمجار لڤین نهێنی هەڵاتنی نەجمەدین کەریم لە کەرکوک بەرەو هەولێر ئاشكرادەکرێت
وەزارەتی دارایی خشتەیەكی نوێی مووچەی راگەیەند
دواین هەڵوێستی عەبادی لەسەر ناردنی مووچەو کردنەوەی فرۆکەخانەکان
مام ڕۆستەم بەرامبەر 22 فڕۆکەکەی مەلا بەختیار بێدەنگی شکاند
ئارام شێخ محەمەد: قەرەبووی ئەم هاوڵاتیانە دەکەینەوە
بەغداد داواكارییەكی دیكەی بۆ ناردنی مووچەی ئاڕاستەی هەرێم كرد
هۆتێلێک لەشاری سلیمانی گڕی گرت
تورکیا هەڵوێستی لەبارەی ڕێککەوتنی یەپەگە و سوریا ئاشکرا کرد
حەیدەر عەبادی: نزیک بوینەتەوە لەدابین کردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم
حکومەتی عێراق بڕیاریدا قەرزی خانوبەرە بدات بەهاوڵاتیان
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە