شەرڤانان دەست بەسەر تۆپهاوێژێکی تورکیادا دەگرن
PM:03:16---11-02-2018
ئه‌م بابه‌ته 3376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
شەڕی سەختی نێوان شەڕڤانان و سوپای تورک لە گوندەکانی عەفرین بەرەدوامە و شەڕڤانان دەستیانگرت بەسەر تۆپهاوێژێکی سوپای تورکیا.

لە ئەنجامی شەرێکی قوورس، کە لە گوندەکانی عەرەبوێران و دەروێشانی سەربە شارۆچکەی شەرای کانتۆنی عەفرین لەنێوان شەڕڤانان و سوپای تورک و چەتەکانیدا بەڕێوەدەچێت، گورزی کوشندە لە سوپای تورک درا.

لەو شەڕەدا سوپای تورک و چەتەکانی هەڵهاتن و تۆپهاویژێکی سوپای تورک و ژمارەیەک تەلەفۆنی سوپای تورک کەوتە دەستی شەڕڤانانەوە.

جێگای ئاماژەیە، کە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە دەستیان کرد بە بۆردوومانکردنی گوندەکانی عەرەبوێران و دەروێشانی شەرا و هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش شەڕێکی سەخت بەڕێوەدەچێت.



وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و کۆمپانیای ڕۆزنەفت دوو گرێبەستی دیکەیان واژۆکرد
شاندی یەکێتی گەڕایەوە هەرێم
داعش هێرشێکی بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەنجامدا
دەروازەیەكی دیكەی سنوری لەنێوان كوردستان و ئێراندا كرایەوە
تاڵەبانی: كۆبونەوەی پەرلەمان بۆ ئەم مەبەستە كاریگەریی نابێت
پارێزگاری کەرکوک شوێنی ئۆتۆمبیلەکانی نەجمەدین کەریم ئاشکرادەکات
پێشبینیەکانی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ
وێنە:هێنانەوەی تەرمی عادل موراد
ساڵح موسلیم:تورکیا لەسەر ئەجێندای لەناوبردنی کوردان و گەلانی دیکەی هەرێمەکە دروستبووە
جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە