رۆیتەرز: ئەسەد راستگۆیە یان دوژمنی کوردەکانە؟!
PM:03:20---11-02-2018
ئه‌م بابه‌ته 2599 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و بە پشت بەستن بەچەند زانیارییەک ئاماژە بەوە دەکات کە سوپای سوریا ئاسانکاری بۆ کوردەکان دەکات بۆ ئەوەی بچنە عەفرین و رووبەرووی ئۆپەراسیۆنی (چڵە زەیتوون)ی تورکیا ببنەوە.

لە راپۆرتەکەی رۆیتەرزدا هاتووە''هێزە کوردییەکان کە ئەمریکا پشتگیرییان دەکات، بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لەلایەن سەرچاوەیەکی باوەڕ پێنەکراوەوە  یارمەتی دەدرێن بۆروبەرووبوونەوەی هێزەکانی تورکیا لە عەفرین کە ئەو سەرچاوەیەش بەشار ئەسەدە''.

هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا تا ئێستا بەچەند شێوەیەک و لە چەند ناوچەیەکی جیاوازدا دژی کوردەکان بووە بەتایبەتی حکومەتی دیمەشق دژی حوکمی زاتییە بۆ کوردەکانی سوریا، بەڵام ئەمە لە عەفرین جیاوازە چونکە وەک رۆیتەرز دەڵێت '' هەردوولا دوژمنێکی هاوبەشیان هەیە کە ئەویش تورکیا و هێزەکانی سەر بە تورکیان''.

ماوەی ٢٣ رۆژە سوپای تورکیا و میلیشیا چەکدارەکان هێرشیان بۆسەر کانتۆنی عەفرین دەستپێکردووە بە بیانووی بوونی هەڕەشە لەسەر سنوری تورکیا، ئەمەش وایکرد کوردەکانی رۆژئاوا داوا لە دیمەشق بکەن هێز رەوانە بکات بۆ پاراستنی سنورەکانی عەفرین لەگەڵ تورکیادا.

رۆیتەرز دەڵێت''ئەگەری زۆرە ئەسەد لەم جەنگەدا براوە بێت بەبێ ئەوەی هەنگاوێکی جدی لەو بارەیەوە بنێت''.

وتەبێژی هێزەکانی سوپای سوریای دیموکرات کینۆ گابریێل دەڵێت''چەند رێگایەکی جیاواز هەیە بۆ گەیشتنی یارمەتی سەربازی بۆ عەفرین، بەڵام بەشێوەیەکی سەرەکی یارمەتییەکان بە خاکی حکومەتی سوریادا تێدەپەڕێت''.



چەند كاندیدێكی پەرلەمانی كوردستان پێشینەی تاوانیان هەیە
قەڵادزێ‌: رێگری لەكردنەوەی بارەگاكانی پارتی دەكرێت
قوباد تاڵەبانی نهێنیەك لەبارەی كۆفی ئەنان و كوڕەكەی ئاشكرا دەكات
تەقینەوەیەک لە حەسەکە ڕویدا
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
چوارقوڕنە:لەڕوداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
لە جولەمێرگ قەدەغەی هاتوچۆ لە زیاتر لە ٣٠ ناوچە ڕاگەیەنرا
کۆمسیۆن ٢٠٠ هەزار ناوی لەتۆماری دەنگدەران سڕیوەتەوە
بەرهەم ساڵح:دژی ئەو هێرشانەین لەلایەن حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەکرێتە سەر ئێران
پۆلیسی سلێمانی: چەند تۆمەتبارێک دەستگیر کراون کە فەرمانی پێشتریان هەبووە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە