میدیای پارتی: بارزانی بووە بە گاندی و لەدوای ڕیفراندۆمەوە قسەناکات
PM:05:17---11-02-2018
ئه‌م بابه‌ته 4794 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
گۆڤاری گوڵان بە مانشێتێکی گەورە ئاماژەی بەوەکردووە کە مەسعود بارزانی لە دوای ریفراندۆمەوە بەڕۆژووەو هیچ قسەیەک ناکات.

گۆڤارەکە کە زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستانە وێنەیەکی گەورەی مەسعود بارزانی بڵاوکردووەتەوە و بەگەورەیی لەسەری نوسیوە '' وەرزی دروێنەی دەستکەوتەکانی ریفراندۆم دەست پێدەکات، کۆدی بێدەنگییەکەی بارزانی لە رۆژووگرتنەکەی گاندی دەچێت''.

مەسعود بارزانی لە پاش ریفراندۆمی ٢٥ی ئەیلول، بەجارێک لە کایەی سیاسی پاشەکشەی کرد لەگەڵ ئەوەی بۆ ماوەی ١٢ ساڵ بوو دەستبەرداری پۆستی سەرۆکی هەرێم نەدەبوو، بەڵام بەهۆی شکستی سیاسی و بەدەستەوەدانی بەشێکی زۆری خاکی هەرێم بە حکومەتی عێراق و ئەنجامدانی ریفراندۆم، لەژێر فشارێکی گەورەی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی و ناوچەییدا وازی لە پۆستەکەی هێنا.

ئێستا مەسعود بارزانی تەنها پۆستی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی هەیە و لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستان پاشەکشەیەکی گەورەی کردووە و هیچ لێدوانێکی لەسەر رووداوەکان نییە.



چەند كاندیدێكی پەرلەمانی كوردستان پێشینەی تاوانیان هەیە
قەڵادزێ‌: رێگری لەكردنەوەی بارەگاكانی پارتی دەكرێت
قوباد تاڵەبانی نهێنیەك لەبارەی كۆفی ئەنان و كوڕەكەی ئاشكرا دەكات
تەقینەوەیەک لە حەسەکە ڕویدا
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
چوارقوڕنە:لەڕوداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
لە جولەمێرگ قەدەغەی هاتوچۆ لە زیاتر لە ٣٠ ناوچە ڕاگەیەنرا
کۆمسیۆن ٢٠٠ هەزار ناوی لەتۆماری دەنگدەران سڕیوەتەوە
بەرهەم ساڵح:دژی ئەو هێرشانەین لەلایەن حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەکرێتە سەر ئێران
پۆلیسی سلێمانی: چەند تۆمەتبارێک دەستگیر کراون کە فەرمانی پێشتریان هەبووە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە