حه‌شدی شه‌عبی له‌ناو خۆیاندا ده‌بێت به‌ شه‌ڕیان
PM:01:29---12-02-2018
ئه‌م بابه‌ته 1848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ رۆژهه‌ڵاتی شاری مووسڵ له‌ناو خۆیاندا بووه‌ به‌شه‌ڕیان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری روویداوه‌.


سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ رۆژنامه‌ی قودسی عه‌ره‌بی راگه‌یاندووه‌"شه‌ڕه‌كه‌ له‌نێوان گرووپێكی حه‌شدی شه‌عبی كه‌ به‌ لیوای نه‌مروود ناسراوون و سه‌رایای سه‌ر به‌ حه‌شد روویداوه‌، كاتێك گرووپی دووه‌م ویستوویانه‌ بچنه‌ گوندێكه‌وه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ گرژی له‌نێوانیاندا درووستبووه‌و ته‌قه‌یان له‌ یه‌كتری كردووه‌و دوو چه‌كدار برینداربوون".


لیوای نه‌مروود به‌ هێزه‌كه‌ی سه‌رایایان وتووه‌، بۆیان نییه‌ بێنه‌ ئه‌و گونده‌وه‌، به‌ڵام سه‌ره‌نجام كێشه‌كه‌ به‌ شه‌ڕ كۆتایی هاتووه‌و به‌هۆی رووداوه‌كه‌یشه‌وه‌ لێكترازان له‌ ریزی ئه‌و گرووپانه‌ روویداوه‌. بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی بارودۆخه‌كه‌ بكرێت، ھێزێكی سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی نه‌ینه‌وا گه‌یشتوونه‌ته‌ ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی نه‌مروود و دۆسێی ئه‌منی ناوچه‌كه‌یان گرتووه‌ته‌ ده‌ست، تا ده‌ڤه‌ره‌كه‌ له‌ شه‌ڕی ئه‌و دوو گرووپه‌ی حه‌شد دوورخه‌نه‌وه‌.


سه‌رچاوه‌كه‌ وتوویه‌تی"ناوچه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌ به‌رده‌وامی ململانێ چه‌كداریی تێدا رووده‌دات و كێشه‌ی زۆر له‌نێوان گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ریهه‌ڵداوه‌، چونكه‌ ئه‌و گرووپه‌ چه‌كدارانه‌ سۆزیان بۆ پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كه‌ جیاوازه‌كان هه‌یه‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عێراق به‌رژه‌وه‌ندی جیاوازیان هه‌یه ‌و زۆربه‌ی ئه‌و گرووپه‌ چه‌كدارانه‌ به‌ فه‌رمانی، فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی نه‌ینه‌وا ناجووڵێنه‌وه‌. جیا له‌وه‌ش سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌و ئاین و مه‌زهه‌بی جیاوازن و بوونه‌ته‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌".




چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکانی بەسرە کوژرا
موقتەدا سەدر هۆشداری دەداتە پەرلەمانتارەکانی
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەسە بوجەی ٢٠١٩ کۆدەبێتەوە
هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ ئێران ڕاگیرا و هەناردەی تورکیا دەکرێت
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
وەزارەتی ناوخۆی عێراق زمانی کوردی بۆ سەر لۆگۆی وەزارەتەکەی زیاد کرد
عادل عەبدولمەهدی: ناوی کەسانی تەکنۆکراتم پێشکەش کردوە بۆ پۆستە وەزاریەکان
وه‌زیری دارایی: سیاسه‌تێكی نوێ په‌یره‌و ده‌كه‌ین
پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە