100 ملیار دۆلار بۆ بنیاتنانەوەی عێراق تەرخاندەكرێت
PM:03:33---12-02-2018
ئه‌م بابه‌ته 1833 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
100ملیار دۆلار بۆ بنیاتنانەوەی عێراق تەرخاندەكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش عێراق لەكوەیت كۆنگرەیەكی ڕێكخستووە و داوای هاوكاری لەوڵاتانە بەخشەر دەكات، هەرێمی كوردستانیش بەوەفدێكی باڵا بەشداری كۆنگرەكە كردووە.

ماوەی سێ ساڵە عێراق هەوڵ دەدات لە رێگەی هاوكاری وڵاتانی ترەوە دەست بكات بە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵی بەستنی كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق دەدات.

كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق كە بە كۆنگرەی (بەخشەر) ناسراوە و لە وڵاتی كوەیت لە رۆژانی 12ی ئەم مانگە دەست پێدەكات، بڕیار بوو لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان ببەسترێ، بەڵام وەك وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێم وتی "بەهۆكاری سیاسی و لەبەر باری ئەمنی لە عیراق، نەكرا ئەو كۆنگرەیە لە هەولێر بەڕێوە بچێت".

هەرچەند ئامانج لە بەستنی كۆنگرەكە یارمەتیدانی ئاوارەكانی عێراق و دووبارە بنیاتنانەوەی ناوچە وێرانكراوەكانی دەست داعشە، وەك دەشزانرێ زۆرترین زیان بەر ناوچەكانی سوننە و كورد و مەسیحی و پێكهاتەكانی تر لە مووسڵ و كەركووك و دیالە كەوتووە، بەڵام بەغداد دەیەوێ پارە بۆ سەرجەم پارێزگاكانی عێراق وەربگرێ، ئەمەش وەك چاودێران ئاماژەی بۆ دەكەن رەنگە رێگر بێت لەبەردەم سەركەوتنی كارەكانی كۆنگرە بەتایبەت لەكاتی جێبەجێكردنی پرۆژەكان، چونكە پێشتریش دەیان وڵات ئامادەیی بەشداری كۆنگرەكەیان دەربڕی بوو، بەڵام سووربوونی خۆیان ڕاگەیاندبوو، كە پێویستە پارە و بەخشینەكانیان بە وردی دیاری بكرێ كە بۆچی و بۆ كوێ خەرج دەكرێن.

محەمەد ئەبولحەسەن، ڕاوێژكاری شازادەی وڵاتی كوێت لەبارەی كۆنگرەكەوە  ڕایگەیاند"دوو هەزار و 300 كۆمپانیای جیهان دووپاتیان كردووەتەوە، بەشداری لە كۆنگرەی دووبارە ئاوەدانكردنەوەی عێراق دەكەن و بەرپرسی 70 وڵاتی جیهانیش پشكداری خۆیان بۆ كۆنگرەكە ڕاگەیاندووە".

وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بە سەرۆكایەتی دەرباز كۆسرەت رەسول وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێم، بەشداری لە كۆنگرەكە دەكەن و لە فرۆكەخانەی هەولێر بە رۆژنامەنوسانی ڕایگەیاند"كۆنگرەی بەخشەر لەوڵاتی كوەیت دەرفەتێكی باش دەبێت بۆلێكتێگەیشتن لەگەڵ كوردستان كە چەندین كۆمپانیای جیهانی بەشدارن سەبارەت بە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە كوردستانییە زیان لێكەوتووەكان".

حكوومەتی عێراق پێشتر دانی بەوەدا نا كە پێشبینی ئەوە دەكات هاوكاریەكان بۆ دەستكەوتنی پارە لاوازبێت، بۆیە لە جیاتی داواكردنی پارە، داوای لە وەبەرهێنەران كرد پڕۆژەی وەبەرهێنان لە عێراق ئەنجام بدەن، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانیش پێشتر ڕای گەیاند" بەغدا تەنیا هاوكاری وەك پارە وەرناگرێ، بەڵكو مەبەستیەتی دەرفەتی وەبەرهێنانی گەورە  بۆ وەبەرهێنەرانی وڵاتانی جیهان بڕەخسێنێت".



سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی داعش ئاشكرا بوو
عێراق خاوه‌ن خراپترین پاسپۆرته‌ له‌ جیهان
موقتەدا سەدر:ئەمڕۆ وێنەکەم بۆ تەواو کردن
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجام دەدات
بەهۆی تەقینەوەکەی بەغداوە زیاتر لە بیست کەس بونە قوربانی
پەرلەمانی عیراق سبەینێ کۆدەبێتەوە
ئەیاد عەلاوی: ڕێوشوێنەکانی کۆمسیۆن هەڵبژاردنەکانی لەناوەڕۆکەکەی بەتاڵکردەوە
دادگای عیراقی سزای لەسێدارەدانی بۆ داعشێکی بەلجیکی دەرکرد
سه‌در: ناوچه‌ی سه‌وز ناهێڵم
سه‌در هه‌وڵی ده‌ركردنی ئێران نادات
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە