تره‌مپ: خه‌رجكردنی پاره‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كارێكی شێتانه‌یه‌
PM:02:14---13-02-2018
ئه‌م بابه‌ته 1115 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند لە ماوەی ساڵانی رابردوودا تا دوو مانگ لەمەوبەر، ئەمریکا حەوت تریلیۆن دۆلاری لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست خەرجکردووە.


سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردەوە، ئەو ھەڵەیە دووبارەناکاتەوە و بۆ لەمەودا ئەو پارەیە لە ژێرخانی ئابووری وڵاتەکەیدا خەرج دەکات. 

تره‌مپ وتی"تا دوو مانگ لەمەوبەر 7 تريلیۆن دۆلارمان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست خەرج کردووە, حەوت تريلیۆن دۆلار، ئەمە چ ھەڵەیەکە. واتە لە چەند ساڵی رابردوودا ئەمریکا 7 تريلیۆن دۆلار لەو ناوچەیە خەرج کردووە کەچی ئێستا بارودۆخی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەبەراورد بە 17 ساڵی رابردوو زۆر خراپترە".


وتیشی"من ئەو شته‌ ناھێڵم و ئەو پارەیە لە دروستکردنی پرد و رێگاوبانەکانی ئەمریکا خەرج دەکەم کە خەریکە دەرووخێن. ئەمە شتێکی زۆر خراپە کردوویانە و کارێکی شێتانەیە. ھەموو بیانووشیان سوپای ئەمریکا بووە. بەڵام نەیانتوانیوە وەک پێویست سوپا بەھێز بکەن".


تره‌مپ جه‌ختی له‌سه‌ر به‌هێزتركردنی سوپای وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، سوپای ئەمریکا زۆر زیاتر لە جاران بەھێزتر و مۆدێرنتر دەکەنەوە و پەرە بە چەکی ئەتۆم دەدەن, چونکە وڵاتانی دیکە پەرە بە چەکی ئەتۆم دەدەن.


هه‌روه‌ها وتی"ئەگەر ئەوان پەرەپێدانی چەکی ئەتۆم راگرن منیش لە ماوەی دوو خوولەکدا رایدەگرم. بەڵام ھەتاوەکو ئەوان بەردەوام بن ئێمەش بەردەوام دەبین و وەک ھەمووکات زرۆ لەپێش ئەوانەوە دەبین".




زانكۆی هارڤا‌رد له‌ فه‌توایی زانایه‌كی سعودیه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌
قه‌ڵه‌می كوشنده‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌منیی ئیسرائیل له‌ ترسی سیخوڕ ده‌چنه‌ ژێر زه‌وی
سه‌عد حه‌ریری ده‌بێته‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان
رۆژنامه‌نووسێكی روسی ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی نوێی كۆریای باكور بڵاوده‌كاته‌وه‌
تره‌مپ ده‌ستبه‌رداری مۆبایله‌ تایبه‌ته‌كانی نابێت
ترەمپ:پێدەچیت کۆبونەوەم لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکور دوابکەوێت
سوپای تورکیا کوژرانی دوو سەربازی وڵاتەکەی ڕاگەیاند
دوای جەژن سزای لەسێدارەدانی ڕامین پەناهی جێبەجێ دەکرێت
حەسەن ڕوحانی:جێگای قبوڵ نیە ئەمریکا دیاریبکات کە ئێران دەبێ چیبکات
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە