وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش ده‌دات
PM:02:15---13-02-2018
ئه‌م بابه‌ته 792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌ وڵاتی كوه‌یت ده‌ستیپێكرد و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش هۆشداری له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش ده‌دات.


له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ریكس تیله‌رسن, وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئاواره‌كانی عیراق نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچاكانیان, كه‌ به‌هۆی هاتنی داعش ئاواره‌بوونه‌، ره‌نگه‌ جارێكی دیكه‌ داعش بگه‌ڕێته‌وه‌.


هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، پێویسته‌ ئه‌و ناوچانه‌ی رێكخراوی داعش وێرانی كردوون، یاخود به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ وێران بوونه‌، سه‌ر له‌نوێ ئاوه‌دان بكرێته‌وه‌.


روونیشی كرده‌وه‌، كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی سه‌ربازی له‌ دژی داعش، به‌ مانای كۆتاییهاتنی ته‌واوه‌تی رێكخراوه‌كه‌ نایه‌ت و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا، داعشى له‌ 98%ی ئه‌و زه‌وییانه‌ تێكشكاند، كه‌ كۆنتڕۆڵی كردبوون.




لە لوڕستان دوو زیندانی کورد لەسێدارە دران
حەسەن ڕۆحانی:سزاکانی ئەمریکا جەنگی دەرونیە،وکۆتاییەکەی شکستە
ڕێککەوتنی ڕوسیا و تورکیا لەسەر سوریا ناکۆکی تێدەکەوێت
دۆناڵد ترەمپ:نامەوێ گوێ لە تۆماری دەنگی کوشتنی خاشقچی بگرم
هاوسه‌رێكی نهێنی جه‌مال خاشوقچی له‌ كه‌نداوه‌وه‌ ده‌ركه‌وت
بەهۆی زیادبوونی نرخی سوتەمەنی فەرەنسا خۆپیشاندان دەکات
تره‌مپ بۆ میشێل ئۆباما: له‌ مێرده‌كه‌ت خۆش نابم
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا داوای سه‌پاندنی گه‌مارۆی چه‌ك به‌‌سه‌ر سعودیه‌دا ده‌كات
ئه‌مه‌ریكا بیرۆكه‌كه‌ی ماكرۆن ره‌تده‌كاته‌وه‌
میلانیا له‌ كۆشكی سپی ئافره‌تێكی به‌ ده‌ركردن دا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە