بزانە وته‌بێژى سوپاى ئيسرائيل چۆن وەڵامی رۆژنامه‌يه‌كى سووريا ده‌داته‌وه‌
PM:02:58---13-02-2018
ئه‌م بابه‌ته 1085 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
وته‌بێژى سوپاى ئيسرائيل، ئه‌فيخاى ئه‌دره‌عى، به‌وه‌ ناسراوه‌ ئاشنايه‌تيه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ڵ ده‌قه‌ ئيسلامييه‌كان هه‌يه‌ و ئه‌مجاره‌يان به‌ فه‌رمووده‌يه‌كى پێغه‌مبه‌رى ئيسلام وه‌ڵامى هه‌واڵى تێكشكاندنى فڕۆكه‌يه‌كى ئيسرائيلى له‌ رۆژنامه‌ى (تشرين)ى سووريا داوه‌ته‌وه‌.

ئه‌دره‌عی له‌ رێی لاپه‌ڕه‌ی خۆیه‌وه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ده‌ڵێت: "په‌یامبه‌ری خودا راست ده‌فه‌رمووێت" و ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی نووسیوه‌"إیاكم والكژب فإن الكژب یهدی إلی الفجور وأن الفجور یهدی إلی النار وأن الرجل لیكژب ویتحری الكژب حتی یكتب عند الله كژابا"، كه‌ تێیدا په‌یامبه‌ر "هۆشداری داوه‌ له‌ درۆكردن" و به‌ گوێره‌ی مانای فه‌رمووده‌كه‌، "درۆكردن سه‌رده‌كێشێت بۆ فجوور و ئه‌ویش رێگه‌ی به‌ره‌و ئاگره‌. كه‌سێك به‌رده‌وام درۆ بكات، لای خودا وه‌ك درۆزن ناوی تۆمار ده‌كرێت".


ئه‌دره‌عی ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، ناونیشانی هه‌واڵه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی تشرین ته‌نیا ئه‌وه‌ی كه‌مه‌ بنووسرێت "ده‌توانن ئیسرائیل داگیر بكه‌ن".



تەقە لەباڵوێزخانەی ئەمریکا کرا لەئەنقەرە
چیرۆکی ئاشکراکردنی پەنابەران لە دادگاکانی ئەڵمانیا
پەنابەرە كوردەكەی دوورگەی مانوس نوێترین كاری خۆی بڵاوكردەوە
پوتین بۆ زه‌ماوه‌ندی ژنه‌ وه‌زیرێك ده‌چێته‌ ڤییه‌ننا
ده‌رگای ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ بۆ یۆنان ده‌كرێته‌وه‌
ژنه‌ په‌نابه‌رێكی موسڵمان ده‌بێته‌ ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا
ئه‌مه‌ریكا گرووپی كاری تایبه‌ت له‌ دژی ئێران داده‌مه‌زرێنێت
روسیا و ئه‌مه‌ریكا پرسی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ سوریا تاوتوێده‌كه‌ن
ئه‌گه‌ر میلانیا جیابێته‌وه‌ تره‌مپ له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌ریده‌كات
واشنتن: تره‌مپ پوتنی له‌ ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا بۆ سوریا ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە