ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوا لەحەیدەر عەبادی دەکات دەستی دەستی بەموچەخۆران نەکات
PM:04:21---13-02-2018
ئه‌م بابه‌ته 631 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی لەیاداشتێکدا کە ئاڕاستەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کردووە داوا دەکات کە حەیدەر عەبادی چیتر بەناوی وردبینیەوە دەستی دەستی بە موچەی موچەخۆرانەوە نەکات.

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٣\٢\٢٠١٨ ئازاد حەمە ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی یاداشتەکەی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: ئەنجومەنی پارێزگاکان بەپیی یاسای عێراق و هەرێمی کوردستان نوێنەری سنوری جوگرافی خۆیانن، ئێمەش وەک ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نوێنەرایەتی سنوری خۆمان دەکەین و داوا لە بەڕێزتان دەکەین پابەندبن بەو بەڵێنانەی بە موچەخۆران و جوتیارانتان دابوو.

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتیشی بەبەردەوامی لەوتارەکانی هەفتانەتاندا دلنیایی دەدەن لە ناردنی مەچەی مەچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ،و عێراقیەکان و هەرێمی کوردستان و جیهانتان دڵنیا کردەوە کە خەڵکی هەرێمی کوردستان برسی ناکەن.

دەڵێ سەرەڕای برسی کردن خەڵکتان خستۆتە چاوەڕوانیەکی بێبنەما و دڵەڕاوکێوە،و نەنارەدنی موچە بەبیانوی وردبینی دەبێتەهۆیی دروستبونی بێمتمانەیی لەنێوان هاوڵاتیان و حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقدا.

ئاماژەشی بەوەدا دەستوری عێراق بۆ پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستانە ، سەبارەت بە موچە خۆران و جوتیاران و ئاوەدانکردنەوە یەکبین و چیتر بوجەی هەرێمی کوردستان دەستی دەستی پێنەکرێت،هەروەها کردنەوەی فڕۆکەخانەکان پەلەی لێبکرێت بەتایبەت بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و نەخۆشەکان زۆر پێویستن.




چەند كاندیدێكی پەرلەمانی كوردستان پێشینەی تاوانیان هەیە
قەڵادزێ‌: رێگری لەكردنەوەی بارەگاكانی پارتی دەكرێت
قوباد تاڵەبانی نهێنیەك لەبارەی كۆفی ئەنان و كوڕەكەی ئاشكرا دەكات
تەقینەوەیەک لە حەسەکە ڕویدا
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
چوارقوڕنە:لەڕوداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
لە جولەمێرگ قەدەغەی هاتوچۆ لە زیاتر لە ٣٠ ناوچە ڕاگەیەنرا
کۆمسیۆن ٢٠٠ هەزار ناوی لەتۆماری دەنگدەران سڕیوەتەوە
بەرهەم ساڵح:دژی ئەو هێرشانەین لەلایەن حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەکرێتە سەر ئێران
پۆلیسی سلێمانی: چەند تۆمەتبارێک دەستگیر کراون کە فەرمانی پێشتریان هەبووە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە