پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ بوجە کرد
PM:05:12---13-02-2018
ئه‌م بابه‌ته 2027 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبوەوە و فراکسیۆنە کوردیەکان بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد بەهۆی دانانی پڕۆژە یاسای بوجە لەبەرنامەی کاردا.

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٣\٢\٢٠١٨ پەرلەمانی عێراق کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا و لە کۆبونەوەکەدا خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژە یاسای بوجە ی گشتی عێراق کرد.

فراکسیۆنە کوردیەکان بایکۆتی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانیان کردو ڕایانگەیاند هەردانیشتنێک پرۆژە یاسای بوجە بخرێتە بەرنامەی کارەوە ئێمە بایکۆتی دەکەین.

بەڵام چوار ئەندامەکەی کورد لە لیژنەی دارایی چوونە ژوورەوە و تێبینی کوردیان لەسەر بودجە دایە لیژنەکە،و بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە یان پێنجشەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنێکدا پڕۆژە یاسای بودجە بخاتە دەنگدانەوە بە مەبەستی پەسەندکردنی.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەکۆنگەرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند پرۆژە یاسای بوجە مەرجە دەستوری و یاساییەکانی تێدا نیە و ڕەتیدەکەینەوە، وپشکی هەرێمی کوردستان و تێبینی پەرلەمانتارانیش لە پرۆژە یاساکەدا لەبەرچاو نەگیراوە.




سبەینێ پەرلەمانی عیراق کۆدەبیتەوە
چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکانی بەسرە کوژرا
موقتەدا سەدر هۆشداری دەداتە پەرلەمانتارەکانی
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەسە بوجەی ٢٠١٩ کۆدەبێتەوە
هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ ئێران ڕاگیرا و هەناردەی تورکیا دەکرێت
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
وەزارەتی ناوخۆی عێراق زمانی کوردی بۆ سەر لۆگۆی وەزارەتەکەی زیاد کرد
عادل عەبدولمەهدی: ناوی کەسانی تەکنۆکراتم پێشکەش کردوە بۆ پۆستە وەزاریەکان
وه‌زیری دارایی: سیاسه‌تێكی نوێ په‌یره‌و ده‌كه‌ین

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە