"بودجەی مانگانەی سەرۆكایەتی هەرێم یەك ملیار دینارە‌و نەبڕدراوە"
کۆشکەکەی بارزانی 5 هەزار پاسەوان و 40 ڕاوێژکار و 150 فەرمانبەری هەیە
PM:05:20---18-02-2018
ئه‌م بابه‌ته 17285 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
تا ئێستا ڕاوێژكارو فەرمانبەرەكانی سەرۆكایەتی هەرێم كە ژمارەیان نزیكەی دوو سەد كەسە لەگەڵ پێنج هەزار فەرمانبەر موچە وەردەگرن‌و بودجەی مانگانەشی یەك ملیار دینارە‌و نەبڕدراوە، ئەوەش لەكاتێكدایە نزیكەی پێنج مانگە دەسەڵاتەكانی سەرۆكایەتی هەرێم بەسەر ئەنجومەنی وەزیران‌و پەرلەمان‌و ئەنجومەنی دادوەری دابەشكراون.

تا ئێستا ڕاوێژكارو فەرمانبەرەكانی سەرۆكایەتی هەرێم كە ژمارەیان نزیكەی دوو سەد كەسە لەگەڵ پێنج هەزار فەرمانبەر موچە وەردەگرن‌و بودجەی مانگانەشی یەك ملیار دینارە‌و نەبڕدراوە، ئەوەش لەكاتێكدایە نزیكەی پێنج مانگە دەسەڵاتەكانی سەرۆكایەتی هەرێم بەسەر ئەنجومەنی وەزیران‌و پەرلەمان‌و ئەنجومەنی دادوەری دابەشكراون.

كۆتایی مانگی دەی ساڵی ڕابردوو، دەسەڵاتەكانی سەرۆكایەتی هەرێم لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە دابەشكران، بەڵام لە واقیعدا ئەوەی دەبیندرێت تەنها مەسعود بارزانی، لەسەر كارەكەی نەماوەو تەواوی فەرمانگەو فەرمانبەرو ڕاوێژكارو پاسەوانەكان لەشوێنی خۆیان ماون‌و بودجەی مانگانەی سەرۆكایەتییەكەش وەك خۆی ماوەتەوەو دەدرێت.

قادر ڕەزگەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، بە ڕۆژنامەی (ژیان)ی وت"بودجەی سەرۆكایەتی هەرێم نەبڕدراوەو زیاتر لە 3 هەزارو 500 پاسەوان، پاسەوانەكانی مەسعود بارزانین‌و ئێستاش مووچە لەسەرۆكایەتی هەرێم وەردەگرن".

بەپێی زانیارییەكانی ڕۆژنامەکی وتووە كە لەپەرلەمانی كوردستانەوە وەریگرتووە "ڕاوێژكارەكانی سەرۆكایەتی هەرێم زیاترن لە 40 ڕاوێژكارن كە كوردو عەرەب‌و بیانیشی تێدایەو موچەی مانگانەیان هەیە، هاوكات خەڵكی تر هەیەو فەرمانبەرەو بە پلەو موچەی ڕاوێژكار دامەزرێندراوەو نزیكەی 150 فەرمانبەریش لە سەرۆكایەتییەكەدا دەوام دەكەن. ئەمە لەكاتێكدا لەیاسای سەرۆكایەتی هەرێمدا نە باسی پاسەوان كراوە نە فەرمانبەرو نەڕاوێژكار".

سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان بۆ ڕۆژنامەکەی رونكردەوە"جگە لەچەند فەرمانبەرێكی كەمی یەكێتی هیچ فەرمانبەرێكی لایەنەكانی تر لەسەرۆكایەتی هەرێم بوونیان نەبووە، بەمەرجێك پێشتر ڕێككەوتن هەبوو فەرمانبەری لایەنەكان لەسەرۆكایەتی هەرێم دابمەزرێندرێن".

وتیشی"بودجەی سەرۆكایەتی هەرێم بۆ موچەو پێداویستییەكان مانگانە یەك ملیار دینارە".

ئاماژە بۆئەوەشکردوە"یەك لیوا كە نزیكەی 1500 پاسەوانن پاسەوانی سەرۆكایەتی هەرێم‌و فەرمانگەكانی‌و بەرپرس‌و ڕاوێژكارەكانی دیكەی سەرۆكایەتی دەكەن‌و لەگەڵ پاسەوانەكانی بارزانی دەگەنە نزیكەی پێنج هەزار پاسەوان".

ئێستا سەرۆك‌و جێگری سەرۆكی هەرێم بوونیان نەماوە، بەڵام سەرۆكی دیوان كە فواد حسێن_ە لەكارەكەی بەردەوامەو هەریەكە لەبەڕێوەبەرایەتییەكانی: كارگێڕی‌و دارایی، هەماهەنگی‌و بەدواداچوون، كاروباری یاسایی، پەیوەندییەكان، كاروباری كۆمەڵایەتی‌و سكاڵاو ڕاگەیاندن بەدیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمەوە بەستراونەتەوەو دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن.

بەهار مەحمود، پەرلەمانتاری گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان، بەڕۆژنامەکەی وتووە"سەرۆكایەتی هەرێم تەواو حزبی بووەو مەسعود بارزانی كردوویەتی بە دامەزراوەیەكی پارتی نەك نیشتمانی".

وتیشی"سەرۆكایەتی هەرێم تەنها پارتی تێیدا ڕەنگی دابۆوە، ئەگەرچی وا دەبیندرا یەكێتیش بەشدار بێت بەڵام وا نەبوو، تەنها پارتی ئەو دامەزراوە گرنگەی بەڕێوەدەبردو هیچ فەرمانبەرو ڕاوێژكارێكی تری لایەنەكانی تری تێدا نەبووە".

بەڵام، محەمەد عەلی، وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان، پێدگاری كرد لەوەی "ئەگەر فەرمانبەری لایەنەكانی تر لەسەرۆكایەتی هەرێمدا نەبوون ئەوا هی یەكێتی هەبوون چونكە جێگری سەرۆكی هەرێم یەكێتی بووەو ڕاوێژكارو فەرمانبەری هەبووە".

مەسعود بارزانی، ساڵی 2005 بووە سەرۆكی هەرێم‌و لەپەرلەمان متمانەی پێدرا، ساڵی 2009 بەهەڵبژاردنی ڕاستەوخۆی خەڵك بووەوە بەسەرۆكی هەرێم‌و ساڵی 2013 لەپەرلەمانی كوردستان بۆ دوو ساڵ ماوەكەی درێژ كرایەوە، ساڵی 2015 ئەنجومەنی شوورای هەرێم ماوەكەی بۆ درێژكردەوەو كێشەی یاسایی لەپۆستەكەیدا دروستبوو، دوای ڕیفراندۆمی هەرێم‌و لە مانگی 10ی 2017دا دەستی لەكار كێشایەوە.




حكومه‌ت ده‌ستكاری مووچه‌ی ئه‌م توێژه‌ ناکات
‌حزبی‌ دیموكرات ئاماری چالاکیییەکیان ئاشکرا دەکەن
پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكات بۆ كۆبوونەوە
تەمەللی: هه‌ر 8 كورسیه‌كه‌ی شاری وان بۆ هه‌ده‌په‌ ده‌بێت
هۆشیار عه‌بدوڵا: له‌ هه‌رێم ئابڕوبه‌رترین هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام دراوه‌
‌ئاسایش كه‌سێكی به‌ چوار جۆر مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرد
كۆسره‌ت ره‌سول: شه‌هیدان و تێكۆشه‌ران سه‌رمایه‌ی ئه‌م گه‌له‌ن
ئەمڕۆ وادەی یاسایی ئەنجومەنی پاریزگاکان کۆتایی دێت
گۆڕانکاری لە ٦٠ پۆستی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەکرێت
سەزای تەمەللی لە شاری وان دەنگیدا
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە