بۆیەکەمجار لڤین نهێنی هەڵاتنی نەجمەدین کەریم لە کەرکوک بەرەو هەولێر ئاشكرادەکرێت
PM:04:39---19-02-2018
ئه‌م بابه‌ته 12153 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
لە شەوی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ ئەو کاتەی سوپای عێراق بەرەو کەرکوک دەهات، نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکوک کەرکوکی بەرەو هەولێر جێهێشت و بەرپرسێکی باڵای پارتی ئاشکرایدەکات کە نێچیرڤان بارزانی مەبەستی بووە نەجمەدین کەریم بەسەلامەتی بگەیەنینە هەولێر.

گۆڤاری لڤین لە ژمارە ٣٦٩ کە ئێستا لەسەرجەم کتێبخانەکانی کوردستان دەست دەکەوێت، لە زاری عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پێشووی قەزا و ناحیەکانی کەرکوک ئاشکرایکردوە"پارتی بەهەر نرخێک بوو دەیویست نەجمەدین کەرێم لە کەرکوک دەرباز بکرێت و ڕەوانەی هەولێر بکرێت".

دەشڵێت"ئەو شەوە لەلایەن رەوان بارزانی برای نێچیرڤان بارزانییەوە چەند جارێک پەیوەندیم پێوەکرا، پێیوتم هەرچۆنێک بووە نەجمەدین کەرێم لە کەرکوک دەرباز بکەن".

لە درێژەی گێڕانەوەی دەربازکردنی نەجمەدین کەریم، عەمید سەرحەد قادر دەڵێت"بۆ ئەو مەبەستە نەجمەدین کەریم لەگەڵ کەمال کەرکوکیی ڕەوانەی ناحیەی پردێمان کرد و لەوێوە بەرەو هەولێر رۆیشت".

عەمید سەرحەد قادر هەروەها دەشڵێت"لە شەڕی جەواهیر مۆڵەوە پەیوەندییەکی خراپمان لەگەڵ نەجمەدین کەریم هەبوو، ئەو شەوە ڕەوان تەلەفونی بۆ کردم بە ناوی کاکیەوە (نێچێرڤان بارزانی) جەختیکردەوە دەبێت نەجمەدین کەریم دەربکرێت، ئێمە دەربازمان کرد و دواتر چووە لای کەمال کەرکوکی لە پردێ".

ئاماژە بەوەشدەکات"مەبەستیان بوو نەجمەدین کەریم بە سەلامەتی دەربکرێت، من نازانم چی لە نێوانیاندا هەبوو، نەجمەدین کەریم خۆی دەتوانێت بۆ ئەو مەبەست و مەهامی دەرکردنە وەڵامی هەبێت".



حكومه‌ت ده‌ستكاری مووچه‌ی ئه‌م توێژه‌ ناکات
‌حزبی‌ دیموكرات ئاماری چالاکیییەکیان ئاشکرا دەکەن
پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكات بۆ كۆبوونەوە
تەمەللی: هه‌ر 8 كورسیه‌كه‌ی شاری وان بۆ هه‌ده‌په‌ ده‌بێت
هۆشیار عه‌بدوڵا: له‌ هه‌رێم ئابڕوبه‌رترین هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام دراوه‌
‌ئاسایش كه‌سێكی به‌ چوار جۆر مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرد
كۆسره‌ت ره‌سول: شه‌هیدان و تێكۆشه‌ران سه‌رمایه‌ی ئه‌م گه‌له‌ن
ئەمڕۆ وادەی یاسایی ئەنجومەنی پاریزگاکان کۆتایی دێت
گۆڕانکاری لە ٦٠ پۆستی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەکرێت
سەزای تەمەللی لە شاری وان دەنگیدا
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە