بەیڵ و بنزیمە ڕیاڵ مەدرید بەجێدەهێڵن
PM:02:46---03-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 1439 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
هەریەکە لە یاریزانان گاریس بەیڵ و کەریم بانزیمە دوای ئەوەی چه‌ند ساڵێكه‌ به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەیانەی ڕیاڵمەدرید پێکەوە یاریدەکەن لەئێستادا بەیڵ و بنزیمە لەهەوڵی ڕۆشتندان لەو یانەیە.

بەیڵ له‌ رۆیشتن له‌ ریال مه‌درید له‌ هاوینی داهاتوو نزیكه‌، به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ زۆرانه‌ی له‌ سه‌ره‌تای وه‌رزه‌وه‌ تووشی هاتوون، له‌و كاته‌ی چه‌ند راپۆرتێكی دیكه‌، ئاماژه‌ به‌ رۆیشتنی بنزیمه‌، به‌هۆی لاوازی تۆماری گۆڵه‌كانی ئه‌و وه‌رزه‌ی ده‌كه‌ن.

رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی باس له‌وه‌ ده‌كات، ئه‌و دوو یاریزانه‌ هه‌ستیان به‌ ئه‌سته‌می مانه‌وه‌یان له‌ ریزه‌كانی ریال مه‌درید له‌ وه‌رزی داهاتوو كردووه‌، به‌هۆی ئه‌و ره‌خنانه‌ی له‌و ماوه‌ی دوایی لێیان ده‌گێرێ، هه‌ر ئه‌وه‌ش پاڵی پێوه‌ناون، ده‌ست به‌ دانوستان له‌گه‌ڵ یانه‌كانی دیكه‌ بكه‌ن، تاوه‌كو وه‌رزی داهاتوو بچنه‌ ریزه‌كانی. بنزیمه‌ له‌ سه‌ره‌تای وه‌رزه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا به‌شداریی له‌ ٢٧ یاری كردووه‌، ٧ گۆڵی تۆماركردووه‌ و ٥ گۆڵیشی دروستكردووه‌، كه‌چی به‌یڵ به‌هۆی پێكانی به‌رده‌وامی، به‌شداریی له‌ ٢٢ یاری كردووه‌، ٩ گۆڵی تۆماركردووه‌و٦ گۆڵیشی دروستكردووه‌.




ئیمانوئێڵ پیتی:پێویستە مێسی شەرمەزار بێت
ئەمڕۆ یاریەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ دەستپێدەکات
پلاتەر:لای سەرۆکی فیفا وڵاتانی دەوڵەمەند لەپێشترن
پێرێز مەرجەکانی ڕۆناڵدۆ جێبەجێ ناکات
ڕۆناڵدۆ ئاماژەی بەجێهێشتنی یانەکەی ئاشکرا کرد
ئەمشەو یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ بەڕێوە دەچێت
سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە: نامانەوێ دەستبەرداری مێسی ببین
ئەمڕۆ یاری کلاسیکۆ بەڕێوەدەچێت
بەڕێوەبەری یانەی ڕۆما:دەبێت ناوبژیوانی ڤیدیۆیی بۆ یاریەکان دابنرێت
مۆلەر:ناوبژیوان هۆکاری شکستەکەی ئیمە نەبوو،بەڵکو ناڤاس ئاستێکی زۆر بەرزی پێشکەش کرد
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە